عێراق چه‌ند ئامێرێكی ئاشكرا كردنی ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی كرِیوه، نرخی هه‌ر یه‌كێكیان به 60 هه‌زار دۆلار، كه‌خۆی تەنها به 40 دۆلاره
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی عێراقی ئاشكرایكرد حكومه‌تی عێراق وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپاردووه بۆ كرِینی چه‌ندین ئامێری نوێی جۆراو جۆری تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌و ئاشكرا كردنی ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، گوتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌ت لێژنه‌یه‌كی پێكهێنانه‌وه‌و ده‌ست ده‌كات به كرِینی ئه‌و ئامێرانه له ولاَتانی جیاجیا.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌رپرسانی ئه‌منی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایانكرد زۆربه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی حكومه‌تی عێراق له ولاَتانی جیاجیای كرِیوه بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ئاشكرا كردنی ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌كان، جۆره‌كانیان باش نییه‌و به كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ن كاریان پێبكرێت و ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌كانیان پێ ئاشكرا بكرێت، باسیان له‌وه‌شكرد حكومه‌تی عێراق بۆ كرِینی ئه‌و ئامێرانه پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كردووه به شێوه‌یه‌ك هه‌ر ئامێری به 60 هه‌زار دۆلار كرِیوه، كه‌چی هه‌ر ئامێرێك كه له بازارِه‌كانی به‌ریتانیا ده‌فرۆشێ نرخه‌كه‌ی ته‌نها به 40 دۆلاره.
له لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی وه‌زراه‌تی ناوخۆی عێراق مه‌حه‌مه‌د عه‌سكه‌ری ره‌تی كرده‌وه حكومه‌تی عێراق داوای له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردبێت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی 15 هه‌زرا سه‌ربازله عێراق جێبهێڵێت، به مه‌به‌ستی پاراستنی باڵێوزخانه‌ی ولاَته‌كه‌یی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له عێراق كار ده‌كه‌ن، عه‌سكه‌ری باسی له‌وه‌شكرد مانه‌وه‌ی 15 هه‌زرا سه‌رباز له دوای ساڵی 2011 پرسێكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی نوێی عێراقه‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌توانێ برِیار بدات.
پێشتر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بلاَویانكرده‌وه به‌غداو واشنتۆن كار ده‌كه‌ن بۆ مۆركردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی نهێنی به ئامانجی مانه‌وه‌ی 15 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له دوای ته‌واو بوونی قۆناخی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ساڵی 2011.
سه‌رچاوه_ النخیل_
