كاتێك له یه‌كه‌م دانیشتن هۆڵی په‌رله‌مانی جێهێشت، ئۆغلۆ داوای له نوجێفی كرد بگه‌رِێته‌وه ناو دانیشتنه‌كه
په‌رله‌مانتارێك له په‌رله‌مانی عێراق كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاشكرایكرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی نوجێفی بگه‌رِێته‌وه ناو هۆڵی په‌رله‌مان دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان كه تێدا سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران نوجێفی هۆڵی په‌رله‌مانی به‌جێهێشت و دواتر گه‌رِایه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاتێك په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هۆڵی په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت و چوونه ده‌ره‌وه، نوجێفیش چووه ده‌ره‌وه، به‌لاَم له ده‌ره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نوجێفی به‌ست و پێی راگه‌یاند كراه‌كه ته‌واو په‌رله‌مان پێكهات و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، بۆیه ده‌بێت بگه‌رِێیه‌وه هۆڵی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌یت.
له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانتارنی سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د ته‌میمی داوای له نوجێفی كرد هۆڵی په‌رله‌مان به‌جێبێلێت، به‌لاَم نوجێفی پێی گوت: من ئێستا سه‌رۆكی په‌رله‌مانم نه‌ك ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یشی بووه مایه گه‌رمركدنی هۆڵی په‌رله‌مان به چه‌پڵه رێزان.
پێشتریش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووه گوایه له كاتی به جێهێشتنی هۆڵی په‌رله‌مان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه سعود فه‌یسه‌ڵ داوای له نوجێفی كردبوو بگه‌رِێته‌وه هۆڵی په‌رله‌مان.
