عه‌للاوی ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی ستراتیژی و نوجێفیش پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێ
له لێدوانێكدا سه‌ركرده‌یه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاشكرای كرد له چاوپێكه‌وتنی دوێنێی نێوان سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كان كه له هه‌ولێر بهرِێوهچوو، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رازی بووه به وه‌رگرتنی هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی ستراتیژی.
سه‌ركرده‌كه‌ی ئه‌لعێراقییه رایگه‌یاند له دانووستانه سه‌ره‌تاییه‌كانی دوێنێدا هه‌موو كوتله‌كان رازی بوونه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ستراتیژی و ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و لاوان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی دادوه‌ری بدرێته كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له به‌رامبه‌ریشدا كوتله‌كه‌ی رازی بووه، گوتیشی هێشتا هه‌ندێك وه‌زاره‌تی دیكه ماون كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوایان ده‌كات بهلاَم ناوبراو ناوی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی ستراتیژی، گوتیشی بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌رده‌چێ به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجوومه‌نی دهسهلاَتی جێبه‌جێكردنی ده‌بێت نه‌ك هه‌ر ته‌نیا وه‌كو ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژ پێكردن كار بكات، باسی له‌وه‌شكرد سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌لعێراقییه ده‌درێ كه به‌هێزترینیان ئوسامه نوجێفی ده‌بێت.
