ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدای پایته‌خت، سه‌ركرده‌ی لیسته براوه‌كان كۆده‌بنه‌وه
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر، سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و باقی سه‌ركرده‌كانی دیكه گه‌ڕانه‌وه به‌غدای پایته‌خت، بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ.
بۆ ته‌واوكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر و گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك، سه‌عات 6ی ئه‌م ئێواره له به‌غدای پایته‌خت، سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسیه سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 7/3 كۆده‌بنه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا 11 خاڵ تاوتوێ ده‌كرێن، كه بریتین له هاوسه‌نگی و ته‌وافوق و ئه‌نجومه‌نی سیاسی و كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشمه‌رگه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و دابه‌شكردنی پۆسته گرنگه‌كان و یاسای لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری و گره‌نتیه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان گه‌وره‌ترین خاڵی ناكۆكی بریتین له كێشه‌ی پێشمه‌رگه و كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان كێشه‌ی گفتوگۆكانن.
-PNA
