ره‌وتی ئه‌حرار به مه‌رج پشتگیری له ئه‌لعێراقییه ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ره‌وتی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در په‌رله‌مانتار موشریق ناجی، دووپاتی كرده‌وه كوتله‌كه‌ی به جیدی پشتگیری له كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
ناجی رایگه‌یاند ره‌وتی ئه‌حرار پشتگیری له ئه‌لعێراقییه‌و خودی سه‌رۆكی كوتله‌كه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی كۆمار بگرن، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌حرار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه، گوتیشی ئه‌حرار باوهرِی به‌وه هه‌یه پشتگیری له ئه‌لعێراقییه بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به مه‌رجێك وه‌رگرتنی پۆسته‌كه ببێته چاره‌سه‌ركردن و كۆتایی هاتنی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.
چه‌ند رۆژێك له مه‌وبه‌ر لێره له‌وێ قسه‌و لێدوانی جیاجیا كرا له سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌تایبه‌ت له نێوان هه‌ردوو كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به باشی زانی پۆسته‌كه له كورد بسێندرێتهوهو بدرێته ئه‌لعێراقییه بهلاَم له به‌رامبه‌ردا تا ئێستا كورد ئه‌و ئاره‌زووه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه.
