یه‌كێتى ئه‌وروپا: توركیا هه‌نگاوى جدى نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد
گولاَن/ساڵح محمد
یه‌كێتى ئه‌وروپا رِهخنهى له حكومه‌تى توركیا گرت به‌وه‌ى تائێستا هیچ هه‌نگاوێكى پراكتیكى نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له توركیا هه‌رچه‌نده ماوه‌ى ساڵێكه حكومه‌تى توركیا پرِۆژهى كرانه‌وه‌ى رِاگهیاندوه.
لهرِاپۆرتێكى تایبه‌ت به توركیا و پرسی ئه‌ندام بونى ئه‌و ولاَته له یه‌كێتى ئه‌وروپادا ، یه‌كێتى ئه‌وروپا رِهخنهى له حكومه‌تى توركیا گرت و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ماوه‌ى ساڵێك به‌سه‌ر پرِۆژهى كرانه‌وه‌ى توركیا تێدهپهرِێت بهلاَم تائێستا حكومه‌تى توركیا هیچ هه‌نگاوێكى جدى نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد و ته‌نها چه‌ند كارێكى كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه كه له‌ئاستى پێویست نییه.
لهبهشێكى تر‌ى رِاپۆرتهكهیدا یه‌كێتى ئه‌وروپا داواى له توركیا كرد كه ئازادى زیاتر فه‌راهه‌م بكات له ولاَتدا و ئازادى رِۆژنامهگهرى و مافه‌كانى ئافره‌تان پێشێل نه‌كات.
