عه‌بدولله‌تیف: سعودییه ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له ریاز رابگه‌یه‌ندرێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نیشتمانی وائیل عه‌بدولله‌تیف به توندی هێرشی كرده سه‌ر هه‌ندێك هێزی سعودی كه رایانگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت پێویسته سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی له سعودیه رابگه‌یه‌ندرێ.
عه‌بدولله‌تیف دووپاتی كرده‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و هێزه سعودیانه ده‌ست تێوه‌ردانی راسته‌وخۆی سعودییه له كاروباری ناوخۆی عێراق، گوتیشی كاتێك سعودییه له به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌ش به عێراقییه‌كان ده‌كات، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه نابێته هاوكاری كردنی عێراقیه‌كان به‌ڵكو ده‌بێته سه‌پاندنی وسایه‌ی سعودیه به سه‌ر ئیراده‌ی عێراقییه‌كان، دووپاتیشی كرده‌وه هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستێكی له‌م شێوه‌ی سعودییه له‌گه‌لڕَ سیاسیه‌تی عێراقییه‌كان هه‌ڵناكات.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی عێراقییه‌و پێویسته له هه‌ولێر یان له به‌غدا رابگه‌یه‌ندرێ، نه‌ك له ریاز هه‌روه‌كو سعودیه ده‌خوازێت.
