له‌ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مرِۆی بەغدا زیاتر له‌ 500 كوژراوو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

له‌ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مرِۆی بەغدا زیاتر له‌ 500 كوژراوو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

گولاَن/ساڵح محمد
له‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌دا كه‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراقی كرده‌ ئامانج زیاتر له‌ 500كوژرا و بریندارى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هاتوچۆ له‌و شاره‌دا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رِابردو 2-11-2010 له‌پایته‌ختى عێراق 14 ئۆتۆمبێلی بۆمبرِێژكرا و ته‌قیه‌وه‌ له‌ئاكامدا زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 250 كه‌سی تریش بریندا بون.

ته‌قینه‌وه‌كانى شارى به‌غدا هه‌ریه‌ك له‌ گه‌رِه‌كه‌كانى ( كازمیه‌ و شوعله‌ و حه‌ى جیهاد و شه‌عب و حه‌ى ئه‌ور و مه‌دینه‌ سه‌در و حسێنیه‌ رِاشدیه‌ و حه‌ى عومال و به‌یاع و ئه‌بو ده‌شیر و حه‌ى ئه‌مین)ـیان كرده‌ ئامانج.

دواى ئه‌و زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌ كه‌ شارى به‌غداى هه‌ژاند وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هاتوچۆی له‌ شارى به‌غدا قه‌ده‌غه‌كرد.
Top