ئه‌لعێراقییه پشتگیری خۆی بۆ دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به سه‌ركردایه‌تی كورد راگه‌یاندووه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئینتیسار عه‌للاوی پێشبینی كرد له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم هاوپه‌یمانییه‌تی نێوانیان رابگه‌یه‌نن.
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی توانیان له ماوه‌ی رابردوودا قۆناخی جیدی ببرِن له رێرِهوی دانووستانه‌كانی نێوانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی كه تێیدا هه‌موو كوتله براوه‌كان به‌شدار بن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌للاوی سه‌باره‌ت به كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایگه‌یاند سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی تاكه كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌و تا ئێستا به فه‌رمی قسه‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرسه نه‌كردووه، روونیشی كرده‌وه تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كوتله‌كانه‌وه پشتگیری لێده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی به سه‌ركردایه‌تی كوردستانیان راگه‌یاندووه كه ئه‌وان رازین به دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ پۆسته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌لعێراقییه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا برِیاریدا پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ تاڵه‌بانی به‌جێ بهێڵدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ركردایه‌تی كوردی لێ ئاگادار كردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا دیسان به سه‌ركردایه‌تی كوردیان راگه‌یاندووه پشتگیری له عادل عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
