عێراق له پله‌ی چواره‌می ولاَتانی گه‌نده‌ڵ دێت
دوێنێ سێشه‌ممه رێكخراوی شه‌فافی نێوده‌وڵه‌تی له دوا راپۆرتی سالاَنهی خۆیدا پۆڵێنی ولاَتانی شه‌فافی جیهانی كرد، له پۆڵێنهكهدا كه 178 ولاَتی له خۆ گرتووه جارێكی دیكه ولاَتانی عێراق و سۆَماڵ و مینمارو ئه‌فغانستان سه‌رووی رێزبه‌ندی گه‌نده‌ڵییان گرتۆته‌وه.
رێكخراوی شه‌فافی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه هه‌ر یه‌ك له ولاَتانی عێراق و ئه‌فغانستان و ینمارو سۆماڵ له‌و ولاَتانهن كه زۆرترین گه‌نده‌ڵییان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و نا شهفافییهكی زۆریان تێدا بلاَو بۆته‌وه.
له كۆی ئه‌و 178 ولاَته كه پۆڵین كراون عێراق له پله‌ی سێیه‌مه‌وه هاتۆته پله‌ی چواره‌م ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی كه‌م نزم بوونه‌وه‌ی ئاستی گه‌نده‌ڵییه‌كان تێیدا نیشان ده‌دا، هه‌روه‌ها سۆمالڕَ سه‌رووی رێزبهندهكهی گرتۆته‌وه‌و مینمار پله‌ی دووه‌م و ئه‌فغانستان پله‌ی سێییه‌م.
