سه‌رچاوه‌یه‌ك: پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژنی قوربان
هه‌ولێر _ سامان
نه‌جیب عه‌بدوڵلاَ ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان له‌لێدوانێكدا به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" به خستنه‌رووی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تاراده‌یه‌كی زۆر ئه‌و دووره په‌رێزیی و بۆچوونی نێوان له لایه‌نه‌كان له ئارادابوو نه‌ماوه، له ماوه‌یه‌داى لیژنه‌ی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ كاراكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێكده‌هێندرێت\"".
روونی كرده‌وه\"" ئه‌گه‌رچی له ئێستادا جۆره گه‌رموگوریه‌ك له وتوێژی نێوان لایه‌نه‌كان له ئارادایه، به‌لاَم به هۆی ئالۆزی پتری دۆخه‌كه و هه‌ستیاری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ره‌نگه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكه‌وێته دوای جه‌ژنی قوربان\"".
وتیشی\"" تا ئێستا ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه له‌وه‌ی پشتگیری له كام لایه‌ن و كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌كات، چونكه پێمانوایه ده‌بێت لایه‌نه‌كان له نێوان خۆیاندا یه‌كلایی ببنه‌وه بۆ كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌ی ئیتلای فراكسۆنه كوردستانیه‌كان\"".
"
