له رۆژانی داهاتوو وتوێژی نێوان ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان و عێراقیه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند ئیتلافی عێراقیه تێبینیان له سه‌ر چه‌ند خاڵێكی نێو كارنامه‌ی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان هه‌یه.
نه‌جیب باڵه‌ته‌یی به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئیتلافی فراكسۆنی كوردستنی و ئه‌لعێراقیه له داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی عێراقیه دوا هه‌لوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی كورد یه‌كلایی ده‌كاته‌وه\"".
روونی كرده‌وه\"" عێراقیه تێبینی له چه‌ند خاڵێكی نێو داواكارییه‌كانی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان هه‌یه، به تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی مادده‌ی140 كه داوایان ده‌كرد ماوه‌ی پتریان زیاتر دیراسه‌ی بكه‌ن، هروه‌ك مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستان له كابینه‌ی داهاتوو ئه‌و حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه\"".
گوتیشی\"" برِیاروایه له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو وتوێژه‌كانی نێوانمان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و تێبینیانه به‌رده‌وام بێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌زامه‌ندی نیشاندا له سه‌ر نیوه‌ی پتری داواكارییه‌كانی كورد ئاماژه‌یه‌كی روونه له‌وه‌ی وتوێژو كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوو ئیجابی ده‌بێت و ئه‌نجامێكی گرنگی لێ ده‌كه‌وێته‌وه\"".
"
