شه‌هرستانى: عێراق خاوه‌نى 143 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گه
گولاَن/ساڵح محمد
له‌كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكرایی كرد كه نه‌وتى عێراق سێ ملیار به‌رمیل زیادى كردوه دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رِابردودا گه‌رِان و به‌دواداچون بۆ نه‌وتى یه‌ده‌گى عێراق كراوه.
(حسێن شه‌هرستانى) وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رِایگه‌یاند:
دواى ئه‌وه‌ى به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌دواداچونمان بۆكرد نه‌وتى یه‌ده‌گى عێراق سێ ملیار به‌رمیل زیادى كردوه.
گوتیشى: ئێستا عێراق خاوه‌نى 143 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گه پێشتر نه‌وتى یه‌ده‌گى عێراق به 140 ملیار به‌رمیل ده‌خه‌مڵێنرا، و ئێستا عێراق دوه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین ولاَته له‌رِوى یه‌ده‌گى نه‌وتیه‌وه.
ئه‌م خه‌ملاَندنه‌ى وه‌زیره‌تى نه‌وتى عێراق رِایگه‌یاند نه‌وتى یه‌ده‌گى هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق گوتیشى: زیاتر 70%ـى نه‌وتى عێراق له‌باشورى عێراقدایه و 20%ـى له باكورى عێراقه، و شارى كه‌ركورك خاوه‌نى 8 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گه.
