بۆپێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق هاوپه‌یمانى نیشتیمانى زیاتر له‌ 175 ده‌نگى كۆكردوه‌ته‌وه‌

بۆپێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق هاوپه‌یمانى نیشتیمانى زیاتر له‌ 175 ده‌نگى كۆكردوه‌ته‌وه‌

گولاَن/ساڵح محمد

دواى هه‌ڵبژارده‌ى نورى مالیكی وه‌ك تاكه‌ كاندیدى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ژماره‌یه‌ك په‌رِله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ و په‌رِله‌مانتارى لیسته‌كانى تر پشتگیرى خۆیان بۆ مالیكی ده‌ربرِی، و به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى تا ئێستا 178 په‌رِله‌مانتار پشتگیرى خۆیان بۆ كاندیدكرنه‌وه‌ى نورى مالیكی ده‌ربرِیوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى رِایگه‌یاند:
لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا خاوه‌نى 89 كورسی په‌رِله‌مانه‌ له‌گه‌ڵ 40 په‌رِله‌مانتارى رِه‌وتى سه‌در و 10 ده‌نگى رِێكخراوى به‌در و 30 ده‌نگى سه‌ربه‌خۆ له‌ لیستى عێراقیه‌ و 2 ده‌نگى حیزبی فه‌زیله‌ و 5 ده‌نگى ته‌وافق و 2 ده‌نگى یه‌كێتى عێراق پشتگیرى كاندیدكردنى نورى مالیكی ده‌كه‌ت بۆ وه‌رگرتنى پۆسی سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق.

گوتیشی: نوری مالیكی تاكه‌ پاڵێوراوى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانیه‌ كه‌ له‌هه‌ردو لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا و ئه‌نجومه‌نى بالاَى ئیسلامى پێكهاتوه‌ ، و لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى چاوه‌رِوانى وه‌لاَمى لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كات بۆ پشتگیرى كردنى مالیكی.

هه‌روه‌ها لیستى عێراقیه‌ ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و رِێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان.
Top