له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا، كوێت دۆسییه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ عێراق كۆتایی پێدێنێت
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوێتی، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت خالید جاره‌ڵلاَ دووپاتیكرده‌وه پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی عێراق و كوێت كه له‌وه‌ته‌ی شه‌رِی دووه‌می كه‌نداو له نێوان هه‌ردوولادا له ئارادایه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كۆتاییان پێدێت و به ته‌واوه‌تی داده‌خرێن.
جاره‌ڵلاَ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پرسه‌كانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان به‌ركه‌وتووانی كوێتی و نه‌خشه‌ی سنووری نێوان هه‌ردوو ولاَت و گیراو و بێسه‌رو شوێنه كوێتییه‌كان و ده‌رچوونی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گه‌رِاندنه‌وه‌ی رووفاتی كوژراوه‌كان و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی هه‌ڵواسراو له نێوان هه‌ردوولادا له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا كۆتاییان پێدێت.
له 2/8/1990 عێراق به بیانووی گێرِانه‌وه‌ی كوێت بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی ولاَته‌كه‌یی و پارێزگای نۆزده‌هه‌مینی خۆی، په‌لاماری كوێتیداو شه‌رِێكی نه‌گریسی بۆ خۆی نایه‌وه دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی برِیاریدا به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی عێراق و ده‌ركردنی له خاكی كوێت، له‌م شه‌رِه‌شدا عێراق زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی و مادی به‌ركه‌وت.
