جارێكی دیكه دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ارنی عێراق بۆ كاتێكی دیكه دواخرا
دوێنێ سێشه‌ممه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی كوتله‌كان سه‌باره‌ت به ناوی كاندیدی پۆسته سیادییه‌كان، جارێكی دیكه دانشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ارنی عێراق فوئاد مه‌عسوم به ئاماده‌بوونی نوێنرانی كوتله سیاسییه‌كان، دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی دیكه دواخست، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێداوه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون هه‌لێكی زیاتر به كوتله‌كان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان جارێكی دیكه رێكبكه‌ون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی.
پێشتریش به‌ر له دانیشتنه‌كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێشبینیان كرد دانیشتنه‌كه دوابخرێ به‌هۆی نه‌بوونی چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا پێشكه‌ش بكرێن، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی دواخستنی دانیشتنه‌كه نارِه‌زایی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بوو كه بۆچوونی وابوو دانیشتنه‌كه بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستای عێراق كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ببێته حكومه‌تی به‌رِێكردنی كاره‌كان.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتارێك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند كوتله‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دواخستنی دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی دیكه‌ی نادیار‌و هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به كراوه‌یی، ئه‌مه‌شی به ناده‌ستووری هه‌ژمار كرد.
جێی باسه په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی عێراق له 14 ی حوزه‌یران یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم گرێدا ، دواتر دانیشتنه‌كه‌ی به كراوه‌یی بۆ دوو هه‌فته دواخست به‌لاَم به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی كوتله‌كان سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ناوی كاندیدی پۆسته سیادییه‌كان دوێنێ سێشه‌ممه جارێكی دیكه دانیشتنه‌كه دواخرا.
