نەوت سایکس پیکۆی دروستکرد و نەوتیش ھەڵیوەشاندەوە

نەوت سایکس پیکۆی دروستکرد و نەوتیش ھەڵیوەشاندەوە
زۆرێک لە مێژوونووسان بە ھەڵە لە سایکس پیکۆ (ئەو رێککەوتنەی کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی دابەش کرد) تێدەگەن، لە بەر ئەوەی وا تێدەگەن نەخشەی سایکس پیکۆ کارێکی ھەڕەمەکییانە و نەخشەداڕشتنێکی کۆڵۆنیالیزمییانە بوو. بەڵام لە راستیدا ئەم رێککەوتنە کە دوای جەنگی یەکەمی جیھانی لە نێوان فەڕەنسا و شانشینی یەکگرتوودا ئیمزا کرا، پێوەندییەکی تەواوی بە نەوتەوە ھەبوو. لەبەر ئەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ئەمەریکا دەیانزانی کێڵگەگەلێکی گەورەی نەوت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بوونیان ھەیە، ھەر بۆیە پێش ھەڵگیرسانی شەڕی یەکەمی جیھانی کۆمەڵەیەکیان پێکھێنا بۆ دابەشکردنی نەوت. ھەر بۆیە لە رێی ریککەوتنی سایکس پیکۆ-وە، فەڕەنسا و بەریتانیا پلانیان دانا بۆ دەستبەرداگرتنی بەشەکەی ئەڵمانیا و دروستکردنی بۆری بۆ سەر بەندەرەکانی دەریای سپی ناوەڕاست. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم دوو دەوڵەتە نەیاندەویست ھاوبەشی بکەن لە بۆرییەکاندا، چونکە ترسیان ھەبوو رۆژێک ھاوپەیمانێتییەکەیان لەبەریەک ھەڵبوەشێتەوە.
زۆرێک لە مێژوونووسان بە ھەڵە لە سایکس پیکۆ (ئەو رێککەوتنەی کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی دابەش کرد) تێدەگەن، لە بەر ئەوەی وا تێدەگەن نەخشەی سایکس پیکۆ کارێکی ھەڕەمەکییانە و نەخشەداڕشتنێکی کۆڵۆنیالیزمییانە بوو. بەڵام لە راستیدا ئەم رێککەوتنە کە دوای جەنگی یەکەمی جیھانی لە نێوان فەڕەنسا و شانشینی یەکگرتوودا ئیمزا کرا، پێوەندییەکی تەواوی بە نەوتەوە ھەبوو. لەبەر ئەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ئەمەریکا دەیانزانی کێڵگەگەلێکی گەورەی نەوت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بوونیان ھەیە، ھەر بۆیە پێش ھەڵگیرسانی شەڕی یەکەمی جیھانی کۆمەڵەیەکیان پێکھێنا بۆ دابەشکردنی نەوت. ھەر بۆیە لە رێی ریککەوتنی سایکس پیکۆ-وە، فەڕەنسا و بەریتانیا پلانیان دانا بۆ دەستبەرداگرتنی بەشەکەی ئەڵمانیا و دروستکردنی بۆری بۆ سەر بەندەرەکانی دەریای سپی ناوەڕاست. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم دوو دەوڵەتە نەیاندەویست ھاوبەشی بکەن لە بۆرییەکاندا، چونکە ترسیان ھەبوو رۆژێک ھاوپەیمانێتییەکەیان لەبەریەک ھەڵبوەشێتەوە.
بوونی پلانگەلێک بۆ دروستکردنی دوو بۆری نەوتی لێکجیاواز- بۆرییە نەوتێکی فەڕەنسی لە کەرکووکەوە، کە کەوتۆتە عێراقی ئێستاوە، بۆ تەرابلوس، کە کەوتۆتە لوبنانی ئێستاوە، ھەروەھا بۆرییەکی بەریتانیش لە کەرکووکەوە بۆ حەیفا، کە لە ئێستادا شارێکە لە ئیسرائیل- ئاماژەیە بەوەی چۆن سێر مارک سایکس و فرانسوا جۆرج پیکۆ ناوچەکەیان دابەش کردووە.
مێژوونوسان راھاتوون لەسەر ئەوەی ئاماژە بە لێدوانەکەی مارک سایکس – لە ساڵی ١٩١٥دا- بکەن کە بە کابینەی جەنگی بەریتانی راگەیاند: "دەمەوێت ھێڵێک بکێشم لە پیتی ‘e’ (کە مەبەست لێی عەکا بوو) و بە پیتی ‘k’ (کە مەبست لێی کەرکووک بوو)،" وەک بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کە ئەو سنوورانەی دایڕشتن سنوورگەلێکی ھەڕەمەکی بوون. بەڵام لە راستیدا، ئەو بەم قسەیەی وەسفی رێگایەکی دەکرد کە حکومەتی بەریتانیا لە خەیاڵیدا بوو بۆ راکێشانی بۆری. ھەر لەو کاتەدا ھێربەرت کیچنەر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری جەنگ لە بەریتانیا ھەڵسا بە راستکردنەوەی قسەکەی مارک سایکس و گوتی: "پێم وایە ئەوەی سێر مارک سایکس مەبەستیەتی بریتییە لەو ھێڵەی کە لە کەناری ئاوی حەیفاوە دەست پێدەکات." دیارە دوای جەنگی یەکەمی جیھانیش ھەروای کرد و، پرۆسەی داڕشتنی سنوورکان، عێراقی بەرھەمھێنەری نەوتی دەستنیشان کرد، لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی نەوتەکەیان پێدا تێدەپەڕێت کە بریتی بوون لە ئەردەن و سووریا، ھەروەھا دەوڵەتە ھەناردەکارەکانی نەوت لە لوبنان و فەلەستین.
بە ماوەیەکی کەم دوای جەنگی یەکەمی جیھانی، ھێزە ھاوپەیمانەکان دەستیان دایە گەڕان بە دوای بەدەستھێنانی گرێبەستی نەوت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەم گرێبەستانە مافەکانی پەیوەست بە نەوتی ناوچەکەیان دایە دەست کۆمپانیای نەوتی عێراق. بەڵام سەرەڕای ناوەکەی، کۆمپانیای نەوتی عێراق ھیچ پێوەندییەکی بە عێراقەوە نەبوو، بەڵکو سەر بە کۆمەڵە کۆمپانیاکان بوون:
١- The anglo-persian company دواتر بە ناوی BP ناسرا.
٢- calouste gulbenkian,
٣- compagnie francais de petrole دواتر بووە کۆمپانیای تۆتاڵ.
٤- standard oil’s near east development corporation دواتر بووە کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبێل.
٥- shell.
بە گوێرەی رێککەوتنەکان دانیشتووانە مەحەلییەکە نەیاندەتوانی بانگەشەی خاوەندارێتی ئەو سەرچاوانە بکەن کە لە ژێر ئەو خاکەدا بوو کە لێی دەژیان. واتە ئەو وڵاتانەی زۆرترین نەوتیان تێدابوو، کەمترین دەستکەوتیان لە دۆزینەوەیدا دەبوو. لەوەش زیاتر، دروستکردنی بۆرییەکانی نەوت نائارامیی ناوچەیی لێکەوتەوە. دوای چەندین ھەوڵی جوراوجۆر بۆ تێکدانی بۆرییەکان، لە نێویاندا، لەلایەن خێڵی ئەھل ئەلجیبالی یەمەنی، یاخیبووە فەلەستینییەکان و گروپە نیمچە سەربازییە راستڕەوە زایۆنییەکانەوە، بەرپرسانی کۆمپانیای نەوت و حکومەتە رۆژئاواییەکان زیاتر کەوتنە چاودێریکردنی ناوچەکە و بە سەربازیکردنی ناوچەکە، ھەروەھا ھەڵسان بە ھاندانی ململانێی تایفەگەری بۆ لەباربردنی بزووتنەوە نەتەوەیی و کۆمۆنیستییەکان.
ئەو ئاژاوەیەی ئێستا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بەدی دەکرێت بۆتە ھۆی ئەوەی چەندین چاودێر پرسیاری ئەوە بکەین: ئایا سایکس پیکۆ کۆتایی نەھاتووە؟ بۆ نموونە، رۆژنامەنووسی ئیرلەندی، پاتریک کۆکبێرن ئاماژەی بە کۆتایی ھاتنی رێککەوتنەکە کرد کاتێک لە عێراق خەریکی کاری رۆژنامەنووسی بوو. بەڵام پرسیارە باشترەکە ئەوەیە ئایا دەتوانرێت رێککەوتنەکە ئاڵ و گۆڕی بەسەردا بھێندرێت یان نە، بۆ ئەوەی سەقامگیری و گەشەکردنی زیاتر لە ناوچەکەدا بێتەئاراوە؟
دەکرا ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان پرسی سەرەکی بوونایە لەم ئاڵوگۆڕەدا. ھەر بۆ نموونە لە کەیسی کورد بڕوانە، لە دوای جەنگی دووەمی کەنداوەوە، کۆمپانیا تایبەتییەکانی نەوت بەرەو عێراق بەڕێکەوتن. کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق پارێزگاری لەو مافەی خۆی کرد کە نەوت لەو بیرانەوە ھەناردە بکات کە لە ئارادابوون، ئەویش بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەو لایەنانەی خۆی ھەڵیدەبژاردن، دواتریش بوار بە ھەرێمی کوردستان درا بۆ ئەوەی بە دوای بیری نوێی نەوتدا بگەڕێن و خۆیان دەست بدەن پێکھێنانی شەراکەت، ئەمەش مایەی گەشانەوە ئابووریی کوردستان بوو.
پشکی نەوتی کوردستان جیاوازییەکی زۆری دروست کرد کاتێک داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا سەریھەڵدا. پێشمەرگە کە ھێزێکی تا راددەیەکی گەورە و کاران، لە دژی داعش شەڕ دەکەن و ئامانجیان نەک تەنیا پاراستنی نیشتمانەکەیانە، بەڵکو ئەو سەرچاوانەشە کە لە نیشتمانەکەیاندا ھەیانە. کورد خواستێکی درێژخایەنی ھەیە بۆ خۆبەڕێوبەری، بەڵام دەسەڵاتیان بەسەر نەوتەوە شێوەیەکە لە سەروەری بە سەر سەرچاوەکانەوە، پتر لەوەی بەسەر خاکەکەوە بێت.
ئەمەش بە راستی ئەو مۆدێلەیە کە سایکس پیکۆ ھەیان بوو بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. لەبەر ئەوەی سایکس و پیکۆ ھەڵسان بە دابەشکردنی خاکی ئەم ناوچەیە بۆ مەبەستی دەرھێنان و ھەناردەکردنی نەوت بۆ ئەوروپا، ھەربۆیە چاکسازیکردن لە خاوەندارێتی نەوت یەکەم ھەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی میراتی ئیدارەی کۆڵۆنیالیزم و حوکمڕانێتی دیکتاتۆرییانە.
لە رووی میسالییەوە، پێویستە خەڵکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پشکیان ھەبێت لە سەرچاوە سروشتییەکان و رایان ھەبێت لە پرسی پەیوەست بە فرۆشتن و بەکارھێنانی و پاراستنیان. لە رۆژگارێکدا کە کۆچبەری تێیدا روو لە زیادبوونە، دەکرێت ئەم بنەمایە ھاوکار بێت بۆ خەڵکی تاوەکو لە شوێنی نوێدا نیشتەجێ بن کە ھەستی ئینتیما و خاوەندارێتیان بۆ دەستەبەر بکات. بە دڵنیاییەوە، ھێشتا بەرپرسە لۆکاڵەکان پێویستیان بەوەیە شەراکەت لەگەڵ کۆمپانیا جیھانییەکان بکەن بۆ ھەڵکەندن و پاڵاوتن و ھەناردەکردنی نەوت، بەڵام ئەم گرێبەستانە ئەو کاتە سەرکەوتن بەدەست دێنن کە پاڵنەریان پێداویستییە لۆکاڵەکان بێت، نەک قازانجی کۆمپانیاکان. ئەوەی لای کورد دەگوزەرێت، ئەوە دەسەلمێنێت کە لایەنە لۆکاڵەکان دەتوانن سوپایەک بنیاد بنێن لە کاتێکدا کۆمپانیا نەوتییەکان ئەم کارە ناکەن.
کەواتە ھاتنە ئارای رۆژھەڵاتێکی ناوەڕاست کە سەروەری لۆکاڵی ھەبێت بەسەر سەرچاوە سروشتییەکانەوە دەبێتە ناوچەیەکی دەوڵەمەندتر و ئارامتر. کاتێک حکومەتی عێراق بەشە بودجەی نیشتمانی کوردستانی بڕی لە ٢٠١٤دا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی کرد بە فرۆشتنی راستەخۆی نەوت بە بازاڕە جیھانییەکان و بۆری دروست کرد بۆ سەر بەنداوێکی تورکی و لەم پرۆسەیەشدا نەوتی خاوی بە ئیسرائیل دەفرۆشێت. بەو پێیە بەرژەوەندییە لۆکاڵەکان زاڵبوون بە سەر دوژمنایەتی تورک- کوردەوە، ھەروەھا زاڵ بوو بە سەر ئەو موقاتەعەیەدا کە رێگری دەکرد لە فرۆشتنی نەوتی عێراق بە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٩وە.
ئەمە بۆ ئەوە نییە بڵێین کەیسی کورد بێ کێشە و گرفتە. کورد لە شەڕدایە لە دژی داعش و لە ژێر چاودێری عێراق و تورکیادایە. یاخیبووەکانی ناوچەکە چەندین جار بۆری نێوان کوردستان و تورکیایان تێکداوە. لە ھەمان کاتدا، دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیھان کوردستانی دووچاری قەیرانێی قورسی ئابووری کردووە. ھەروەھا حاڵی حازر کورد لە ناکۆکیدان لەگەڵ حکومەتی عێراق لە بارەی نەوتی کەرکووکەوە کە ئایا لە ژێر دەسەڵاتی کورددا بێت، یان عێراق. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ھێشتا کەیسی کورد مۆدێلێکە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی دوای سایکس پیکۆ. چەند کورد پێویستی بە نەوتی کەرکووکیش بێت، بەڵام ئەو ناکۆکییەی ئێستا دەرفەتێکە بۆ پیادەکردنی سەروەریی پەیوەست بە سەرچاوەوە لە ناوچەکەدا، بە چاوپۆشین لەوەی سەر بە چ گروپێکی ئیتنی، یان ئاینی بن. دەبێت زۆربەی قازانجی نەوتی کەرکووک تەرخان بکرێت بۆ باشترکردنی ژیانی دانیشتووانی باکووری عێراق. ھەروەھا پێویستە بەغدا بوار بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بدات بانگەشەی بیرە نەوتییەکانی کەرکووک بکات، بەڵام تەنیا ئەو کاتەی کە حکومەتەکە رازی دەبێت بە تەرخانکردنی بەشێک لە داھاتی نەوت بۆ پشتیوانیکردنی دامەزراوە گشتییەکان لە باکووری عێراق. پێویستە دەرگای گرێبەستە نەوتییەکان و دامەزراندن بە رووی تێکڕای دانیشتیووانی باکووری عێراقدا بکرێتەوە، بە چاوپۆشین لە خەلفییەتی ئایینی و ئیتنییان، ھەروەھا دەبێت ئەنجامدانی شەراکەت لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتیەکاندا بخرێتە راپرسییەوە.
نابێت چیتر دەست بەسەر قازانجەکاندا بگیرێت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، ھەروەک ئەوەی لە رۆژگاری کۆڵۆنیاڵیدا بەدی کرا، یاخود نابێت رێگە بدرێت بکەوێتە دەست سەرکردە گەندەڵەکان، ھەروەک ئەوەی لە سەردەمی سەددام حوسێن و ھەردوو ئەسەد-دا بینیمان. کۆتاییھێنان بە رۆژگاری داعش پێویستی بەوە ھەیە خەڵکەکە لە دەستی دابەشکارییەکانی سایکس پیکۆ رزگار بکرێن، کە ئیرادە و ئامرازی ئەوەیان لەبەردەستدا بێت بۆ پاراستنی ماڵ و حاڵ و بەرژەوەندیەکانیان.

سپۆت:
کۆتاییھێنان بە رۆژگاری داعش پێویستی بەوە ھەیە خەڵکەکە لە دەستی دابەشکارییەکانی سایکس پیکۆ رزگار بکرێن، کە ئیرادە و ئامرازی ئەوەیان لەبەردەستدا بێت بۆ پاراستنی ماڵ و حاڵ و بەرژەوەندیەکانیان
کەیسی کورد مۆدێلێکە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی دوای سایکس پیکۆ. چەند کورد پێویستی بە نەوتی کەرکووکیش بێت، بەڵام ئەو ناکۆکییەی ئێستا دەرفەتێکە بۆ پیادەکردنی سەروەریی پەیوەست بە سەرچاوەوە لە ناوچەکەدا، بە چاوپۆشین لەوەی سەر بە چ گروپێکی ئیتنی، یان ئاینی بن
کورد لە شەڕدایە لە دژی داعش و لە ژێر چاودێری عێراق و تورکیادایە. یاخیبووەکانی ناوچەکە چەندین جار بۆری نێوان کوردستان و تورکیایان تێکداوە. لە ھەمان کاتدا، دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیھان کوردستانی دووچاری قەیرانێی قورسی ئابووری کردووە
ھاتنە ئارای رۆژھەڵاتێکی ناوەڕاست کە سەروەری لۆکاڵی ھەبێت بەسەر سەرچاوە سروشتییەکانەوە دەبێتە ناوچەیەکی دەوڵەمەندتر و ئارامتر
سایکس و پیکۆ ھەڵسان بە دابەشکردنی خاکی ئەم ناوچەیە بۆ مەبەستی دەرھێنان و ھەناردەکردنی نەوت بۆ ئەوروپا، ھەربۆیە چاکسازیکردن لە خاوەندارێتی نەوت یەکەم ھەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی میراتی ئیدارەی کۆڵۆنیالیزم و حوکمڕانێتی دیکتاتۆرییانە

پێشمەرگە کە ھێزێکی تا راددەیەکی گەورە و کاران، لە دژی داعش شەڕ دەکەن و ئامانجیان نەک تەنیا پاراستنی نیشتمانەکەیانە، بەڵکو ئەو سەرچاوانەشە کە لە نیشتمانەکەیاندا ھەیانە
دروستکردنی بۆرییەکانی نەوت نائارامیی ناوچەیی لێکەوتەوە. دوای چەندین ھەوڵی جوراوجۆر بۆ تێکدانی بۆرییەکان، لە نێویاندا، لەلایەن خێڵی ئەھل ئەلجیبالی یەمەنی، یاخیبووە فەلەستینییەکان و گروپە نیمچە سەربازییە راستڕەوە زایۆنییەکانەوە، بەرپرسانی کۆمپانیای نەوت و حکومەتە رۆژئاواییەکان زیاتر کەوتنە چاودێریکردنی ناوچەکە و بە سەربازیکردنی ناوچەکە، ھەروەھا ھەڵس
بوونی پلانگەلێک بۆ دروستکردنی دوو بۆری نەوتی لێکجیاواز- بۆرییە نەوتێکی فەڕەنسی لە کەرکووکەوە، کە کەوتۆتە عێراقی ئێستاوە، بۆ تەرابلوس، کە کەوتۆتە لوبنانی ئێستاوە، ھەروەھا بۆرییەکی بەریتانیش لە کەرکووکەوە بۆ حەیفا، کە لە ئێستادا شارێکە لە ئیسرائیل- ئاماژەیە بەوەی چۆن سێر مارک سایکس و فرانسوا جۆرج پیکۆ ناوچەکەیان دابەش کردووە
زۆرێک لە مێژوونووسان بە ھەڵە لە سایکس پیکۆ (ئەو رێککەوتنەی کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی دابەش کرد) تێدەگەن، لە بەر ئەوەی وا تێدەگەن نەخشەی سایکس پیکۆ کارێکی ھەڕەمەکییانە و نەخشەداڕشتنێکی کۆڵۆنیالیزمییانە بوو. بەڵام لە راستیدا ئەم رێککەوتنە کە دوای جەنگی یەکەمی جیھانی لە نێوان فەڕەنسا و شانشینی یەکگرتوودا ئیمزا کرا، پێوەندییەکی تەواوی بە نەوتەوە ھەبوو
Top