هەموو شتێكی هەیە، جگە لە خۆشەویستی

هەموو شتێكی هەیە، جگە لە خۆشەویستی
(دیكاپریۆ)، جوانی و پارە و ناوبانگی هەیە، بەڵام هیوا بۆ شتێك دەخوازێت، كە ڕەنگە زۆر كەسی بێناوبانگ و هەژاریش هەیبێت، بەڵام ئەو نییەتی.

ئەكتەری ناوداری ئەمەریكایی و پاڵەوانی فیلمی "تایتانیك" (لیۆناردۆ دیكاپریۆ)، كە ئێستا پێوەندیی خۆشەویستیی لەگەڵ كچەنمایشكاری ئیسڕائیلی (ئیرین هێسرتن)ـدا هەیە، ڕەنگە لە بەر چاوی كامێراكان وا پێ بچێت دووانەیەكی دڵخۆشن، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ خۆشییەك لە ژیانیاندا نییە.

بە پێی هەواڵێكی " دەیلی مێیل"ـی بەریتانیایی، (دیكاپریۆ) پێوەندیی بە چەند هاوڕێیەكی كردووە بۆ ئەوەی ڕێنمایی بكەن، كە چۆن ژیانێكی بەختەوەر لەگەڵ خۆشەویستەكەیدا بژی.

بە كۆكردنەوەی 38 ملیۆن دۆلار، (دیكاپریۆ) پڕداهاترین ئەكتەری ساڵی 2012ـی هۆڵیوودە و، لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندان بەشداری لە چەندان فیلمی سەركەوتوودا كردووە.















هەولێر
Top