The Grey.
پڕداهاتتـرین فیلمى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌مریكاى باكوره
ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانى جۆ كارناهان و پاله‌وانیه‌تى هه‌ریه‌ك له لیام نیسۆن و دیرمۆت مۆلرۆنى و فرانك جریللۆ یه .
به‌پێى هه‌والى ئاژانسی رۆیته‌رز فیلمى "جیهانى ژێره‌وه Underworld: Awakening" پاش ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو له پله‌ى یه‌كه‌م دابوو ، بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه به پله‌ى دووه‌م هات ، ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ى 12،5 ملیۆن دۆلار ، فیلمه‌كه‌ش له ده‌رهێنانى "مانز مارلیند"ه‌و هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌رانیش كیت بیكینسیل و مایكل ئیلى و ئه‌ندیا ئیزلى ڕۆلى پاله‌وانیه‌تى تێدا ده‌بینن .
هه‌روه‌ها تازه‌ى (( One for the Money)) به‌كۆكردنه‌وه‌ى 11،8 ملیۆن دۆلار به پله‌ى سێیه‌م هات ، كه له ده‌رهێنانى جۆلى ئه‌ن رۆبنسون و پاله‌وانیه‌تى هه‌ریه‌ك له كاسرین هیگل و گایسۆن ئۆماراو دانیال سۆنجاتا یه .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه فیلمى Red Tails)) له پله‌ى دووه‌مه‌وه گه‌رایه‌وه بۆ پله‌ى چواره‌م بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه دواى ئه‌وه‌ى توانى 10،4 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست بێنێت ، ئه‌م فیلمه‌ش له ده‌رهێنانى "ئه‌نتونى هیمنگوى"ه ، وه هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران كوبا جۆدینگ و جیرالد ماكرانى ڕۆلى پاله‌وانیه‌تى تێدا ده‌بینن .
هه‌روه‌ها فیلمى (Man on a Ledge) له ده‌رهێنانى ئه‌سگر لیس و پاله‌وانیه‌تى هه‌ریه‌ك له سام ستنگتون و ئه‌لیزابێس بانكس و جیمى بیل به پله‌ى پێنجه‌مى فیلمى پرداهاتى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكرا ، دواى ئه‌وه‌ى توانى 8،3 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه .
