پـــەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئەنجام درا.

پـــەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئەنجام درا.

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق
ڕۆژی سێشەممە 28ی نیسانی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئەنجام درا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی كرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی ڕاسپاردنی بەڕێز عەلی ئەلزەیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران وەك دەرفەتێك هەژمار كرد بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق بۆسەر ڕێگەی دروست.

Top