هونەرمەند حەسەن شەریف گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
هونەرمەندی دیاری كورد (حەسەن شەریف) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (لالەشین)بڵاوكردەوە كە خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردەووە.
هونەرمەند حەسەن شەریف بەرهەمە نوێیەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,هونەرمەند و موسیزیان )عەلی شاكر( بە ئامێری ساز و (سیداد قەدری) بە ئامێری ئۆرگ لە بەرهەمەكەدا بەشدارن,هەروەها (فورات خالید) كاری مۆنتاژ كردووەو و (نیوار كێستەیی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
