له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌مرۆ له دێربی پایته‌خت هه‌ولێر و برایه‌تى رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه
ئه‌مرۆ له دێربی پایته‌خت هه‌ولێر و برایه‌تى رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى هه‌شته‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره ئه‌مڕۆپێنج شه‌ممه وسبه‌ى هه‌ینى له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان حه‌وت یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له دێربی پایته‌ختى كوردستان له سه‌ر یاریگاى دووه‌مى فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ردوو یانه‌ى پایته‌خت هه‌ولێر و برایه‌تى له یارییه‌كى به‌هێز به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى باشیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و له ده‌ستپێكى قۆناخی دووه‌م زه‌نگى مه‌ترسی بۆ یانه‌كانى تر لێبده‌ن، له پیرمامیش یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى دهۆك ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى یارییه‌كه ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ده‌ستى میوانه‌كه‌ى له ده‌ستپێكى قۆناخى دووه‌م ئاست و ئه‌نجامى باش پێشكه‌ش بكات و دهۆكیش نایه‌وێت به‌ده‌ستى به‌تاڵ بگه‌رێته‌وه، له‌شارى سلێمانیش هه‌ردوو یانه‌ى نه‌ورۆز و زاخۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ چاویان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه، سبه‌ى هه‌ینیش چوار یارى گرنگ و به‌هێز به‌رێوه‌ده‌چێت، له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیش هه‌ردوو یانه‌ى سیروانى نوێ و چه‌مچه‌ماڵ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش ده‌ده‌ن، سیروانى نوێ له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى زه‌حمه‌ته له‌به‌رده‌م هانده‌رانى ئه‌و یانه‌یه و چه‌مچه‌ماڵیش چاوی له سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه، له‌سۆرانیش هه‌ردوو یانه‌ى سۆران و شێروانه له یارییه‌كى به‌هێزدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاری باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى سێ خاڵى یارییه‌كه بۆخۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه، له هه‌ولێریش یانه‌ى هه‌ندرێن میوانداری یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه، له پیرمامیش یانه‌ى ئارارات له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له یارییه‌كى گرنگدا میواندارى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه و بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر2و نیوی دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
