میسى یانه گه‌وره‌كانى ئه‌وروپاى به خۆی سه‌رقاڵ كردوه
رۆژنامه‌ى ماركای ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا له كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گواستنه‌وه‌ى هاوینه ئه‌گه‌رى هه‌یه چه‌ندین پێشبینى كرا‌و له نێوان یانه‌كانى ئه‌وروپا دروست بێت له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنى یاریزانان له ئه‌وروپا به پێى لێكدانه‌وه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌گه‌ر پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ میسى بكات له هه‌مان كاتدا ده‌بێت په‌نا بۆ فرۆشتنى مپاپی ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا برۆشێت، یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى له ئه‌گه‌ری رۆیشتنى میسى بۆ پاریس ده‌یه‌وێت سوود له گواستنه‌وه‌ى مپاپی وه‌ربگرێت، له ئه‌گه‌ری چوونی مپاپی بۆ ریزی یانه‌ى لیڤه‌رپوولیش ئه‌وكات محه‌ممه‌د سه‌لاحی ئه‌ستێره‌ى میسری ده‌چێته ریزى یانه‌ى پاریس سانجێرمان، یانه‌ى مان سیتیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه له ئه‌گه‌ری مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ میسى یانه‌ى بارسێلۆناش گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌گویرۆی یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى مۆرده‌كات، ئه‌گویرۆش پێشوازى له هاتنى هاونیشتمانیه ئه‌رجه‌نتینه‌كه‌ى ده‌كات بۆ ریزى یانه‌ى مان سیتى.
كارزان كانه‌بی
