پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بناغه‌ى دروستكردنى یاریزانى خۆماڵى ده‌كاته كه‌لتوور
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له رێگه‌ى هه‌ردوو تیپى تۆپى پێى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانى یانه‌كه‌ى ده‌یه‌وێت كۆمه‌لێك یاریزانى لاو له تیپه‌كه دروست بكات و زیاتر پشت به‌و یاریزانانه‌ى ببه‌ستێ له داهاتوو و ببێته بناغه‌ى دروست كردنى چه‌ندین یاریزان بۆ داهاتووی یانه‌كه‌ى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارگێڕى یانه‌كه ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌ى كردۆته سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى هه‌ردوو تیپ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دووتیپى تۆكمه و پڕ بایه‌خ بۆ داهاتووى یانه‌كه‌یان له رێگه‌ى ئه‌م تیپانه بنیات بنێن، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌رسه‌لان جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ردوو تیپى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان ده‌ست به‌ركاربوویمه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كۆمه‌لێك یاریزانى لاوى ئاست به‌رز بۆ تیپه‌كه دروست بكه‌ین و له داهاتوو و سوود له تواناكانیان ببینین وه‌كو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، ئێستاش هاوكارى راهێنه‌رى لاوانم بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌لێك به‌هره‌مه‌ند كه له ئاینده‌یه‌كى نزیك تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌مان سوودیان لێ ده‌بینى، وه له هه‌وڵى ئه‌وه‌شین بۆ ساڵانى داهاتوو تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتوانیش كاربكه‌ین، گوتیشى" له‌م باوه‌ڕم كه بۆ ساڵانى داهاتوو یانه‌ى پێشمه‌رگه ده‌توانى پشت به یاریزانى په‌روه‌رده‌كراوى خۆى ببه‌ستێ، ئه‌مساڵ كۆمه‌لێك یاریزانى لاوان له‌م كاته له تیپى یه‌كه‌می لاوانن دڵنیام ته‌نها كاتیان پێویسته له داهاتوو ده‌بنه یاریزانى سه‌ره‌كى و رۆلێكى باڵایان ده‌بێت له یانه‌كه، له باره‌ى گرفته‌كانیش ئه‌رسه‌لان گوتیشى" له ئێستادا وه‌كو گرفتى سه‌ره‌كى كه‌م ده‌ركه‌وتنى یاریزانى به‌هره‌مه‌ند یان رێگریان لێ ده‌كرێ له‌لایه‌ن كه‌س و كاریانه‌وه یان زۆرى یانه‌كان و هه‌ر كۆنه‌كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م یاریزان له تیپه‌كه هه‌ر دوو یاریزان یان سێ یاریزان له لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانن، به‌لام ئێمه ده‌مانه‌وێ پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وێ و چاوه‌ڕوان ده‌بین و كاتى زۆرمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى پشت به تواناكانى یاریزانانى خۆمان ببه‌ستین و پشت له هێنانى یاریزانانى ده‌ره‌وه بكه‌ین و ئه‌وه‌ش بكه‌ینه كه‌لتوور كه هه‌موو یانه‌كانى كوردستان پشت به تواناى یاریزانانى كوردستان به‌به‌ستن.
كارزان كانه‌بی
