ئه‌مرۆ هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه‌ى كوردستان رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه
ئه‌مرۆ هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه‌ى كوردستان رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى حه‌وته‌می خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره ئه‌مڕۆپێنج شه‌ممه وسبه‌ى هه‌ینى له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان حه‌وت یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى یارییه‌كه ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ده‌ستى میوانه‌كه‌ى هه‌ڵبستێته‌وه و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش نایه‌وێت به‌ده‌ستى به‌تاڵ بگه‌رێته‌وه، له چه‌مچه‌ماڵیش هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش ده‌ده‌ن، هه‌ولێر له حه‌وت گه‌ڕى رابردوو هیچ یارییه‌كى نه‌بردۆته‌وه، بۆیه هه‌موو هه‌ولێكیان بۆ ئه‌وه‌یه هانده‌رانى یانه‌كه‌ى ئاشت بكاته‌وه، چه‌مچه‌ماڵیش چاوی له سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه، له كه‌لاریش هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى و شێروانه له یارییه‌كى به‌هێزدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاری باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى سێ خاڵى یارییه‌كه بۆخۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه، له سلێمانیش یانه‌ى نه‌ورۆز میوانداری یانه‌ى دهۆك ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه، سبه‌ى هه‌ینیش سێ یارى به‌رێوه‌ده‌چێت، یانه‌ى سۆران له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له یارییه‌كى گرنگدا میواندارى هه‌لۆى هاوده‌ڤه‌رى ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه و بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، ئاراراتیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى هه‌ندرێن ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كه، له زاخۆى ده‌لالیش هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ و ده‌ربه‌ندیخان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه چاویان له به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه. سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر2ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
