كۆمپانیایه‌كى جیهانى لقێكى پشكنینى ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزاری پێشكه‌وتوو له بوارى پشكنینى ئۆتۆمبێل له كوردستان و به تایبه‌تیش له شارى هه‌ولێر كۆمپانیاى Auto Experience ge لقێكى ئه‌و برانده جیهانییه‌ى هێناوه‌ته شارى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به هاولاتیانی كوردستان بكات، له‌م ناوه‌نده‌شدا ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ى كه ئاره‌زووی لێخورینى ئۆتۆمبێلى وه‌رزشیان هه‌یه ده‌توانن له رێگاى ئه‌م برانده جیهانیه ئۆتۆمبێله‌كانیان بپشكنن بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌لامه‌تیان له پێشبڕكێیه‌كان زیاتر بێت، له‌م باره‌شه‌وه عه‌لی قهوچی به‌رێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى Auto Experience ge بۆ ماڵپه‌ری گوڵان میدیا گوتى" بیرمان له هێنانى براندێكى جیهانى كردوه بۆ پشكنینى هه‌موو ئۆتۆمبێلێك و به كوالێتى به‌رز وه‌كو زۆربه‌ى ووڵاتانى جیهان، ئه‌م كۆمپانیایه‌ى ئێمه گرێبه‌ستمان كردوه ته‌نیا له هه‌ردوو ولاتى ئینگلته‌را و توركیا لقی هه‌یه و ئێمه تاكه بریكاری عێراق و كوردستانین له‌م برانده جیهانییه، ئامانجمان خزمه‌ت كردنى گشتییه له هێنانى ئه‌م برانده به كوالێتى به‌رز بۆ ئه‌وه‌ى هاونشتیمانیانى كوردستان و عێراق له كاتى لێخورینى ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌لامه‌ت بن، یه‌كمجاره ئه‌م برانده جیهانییه لقێكى گرنگىی به كوالێتى به‌رز و و پسپۆڕانى شاره‌زا له بواری ئۆتۆمبێل هاتونه‌ته هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاری به‌رز پێشكه‌ش به هاولاتیان بكه‌ن،ئامانجی ئێمه پشكنینى ئۆتۆمبێله به رێگاى پێشكه‌وتوو به پاره‌یه‌كى كه‌متر بۆ ئه‌وه‌ى سوودی گشتیمان هه‌بێت، به‌رنامه‌ى زیاتریشمان هه‌یه بۆ هه‌موو وه‌رزشكارێك كه ئامانجیان لێ خورینى ئۆتۆمبێلى وه‌رزشییه بۆ پێشبڕكێیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كى چاڵاكانه پێشبڕكێیه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن به شێوه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت.
میران كاوه
