كاوه حه‌سۆ یارمه‌تى وه‌رزشى رۆژئاوا ده‌دات
كاوه حه‌سۆی گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشیى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ش بۆ دوو ساڵ له سه‌ر یه‌ك بۆتیپى( Viteesa) فێستاى پله دووى خولى هۆله‌ندی یارى ده‌كات، كاوه ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌یه‌وێت درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانى بدات له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌رزه‌ش چه‌ندین گرێبه‌ستى له ریزى یانه‌كانى تر‌ى به‌شدار له خوله‌كانى هۆله‌ندى پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌و مانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه راگه‌یاند، كاوه‌ده‌یه‌وێت وه‌كو كوردێكى رۆژئاوا چه‌ندین هاوكارى بۆ وه‌رزشكارانى رۆژئاوا بنێرێت له رێگه‌ى وه‌رزشه‌وه، له‌م باره‌شه‌وه كاوه حه‌سۆى گۆڵپارێزى یانه‌ى فێستاى هۆله‌ندى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێستا به‌فه‌رمى گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى فێستای هۆله‌ندى درێژكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه، گوتیشى " گرێبه‌ستم له هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى(HBS) پله دوو (Lion daas) پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كانم ره‌تكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى خۆم به‌رده‌وام بم، ده‌مه‌وێ له رێگاى وه‌رزشیش هاوكارى بۆ رۆژئاوا بنێرم و پێشووتریش ناردوومه ئه‌مساڵ بۆ كچانى عامودا كه كه بوونه پاڵه‌وانى خولى سوریا سه‌ربازگه‌یه‌كى مه‌شقیان بۆ بكه‌ینه‌وه‌له هۆله‌ندا، ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌م بڕوانامه‌یه‌كى راهێنه‌رى به‌ده‌ست بهێنم بۆ مه‌شقدانه‌وه و بڕوانامه‌ى C به‌ده‌ست هێناوه ، بۆیه هه‌وڵ بۆ بڕوانامه‌ى به‌رز ده‌ده‌م، له داهاتوودا له به‌رنامه‌م دایه هه‌ر یانه‌یه‌ك داوام بكات له كوردستانیش ئاماده‌م ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ وه‌كو راهێنه‌رێكى به ئه‌زموون و پڕ زانیارى بگه‌رێمه‌وه كوردستان.
كارزان كانه‌بی
