خوله‌كانى كوردستان و رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌پۆڵى دووه‌مى كۆرۆنا
وه‌رزى رابردوو خولى نایابى كوردستان به‌هۆى هاتنى شه‌پۆڵى یه‌كه‌مى كۆڕۆنا له سه‌رتاسه‌رى جیهان وه‌رزشیش وه‌كو هه‌موو پایه‌كانى تر‌ى ژیان وه‌ستا، خولى كوردستانیش به ته‌واو نه‌كراوی كۆتایی هات، یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی بریاریداوه 23ى مانگى داهاتوو یارییه‌كانى به به‌شدارى یانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ببات، یه‌كێتییه‌كه‌ش بڕیارى به پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزى یاریزانان و وه‌رزشكاران ستافی یانه‌كان و ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران یارییه‌كانى ئه‌نجام بدات، له ئه‌گه‌رى هاتنى شه‌پۆڵى دووه‌مى كۆڕۆناش یه‌كێتیه‌كه ئه‌وه‌ى پێویست بێت ئه‌نجامى ده‌دات بۆ سه‌رخستنى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه به‌رپرسان و وه‌رزشكاران قسه‌ى خۆیان بۆ گوڵان هه‌بوو.
راپۆرتى: كارزان كانه‌بی
له باره‌ى ئه‌گه‌رى هاتنى شه‌پۆڵى دووه‌مى په‌تاى كۆڕۆنا دلشاد ساڵح ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه په‌راوی یه‌كێتیه‌كه‌مان وه‌كو نامیلكه‌یه‌ك ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ر هه‌موو یانه و یاریزانان و راهێنه‌ر و هانده‌ران و یاریگاكان و ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران و وه‌رزشكاران دابه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى پابه‌ندی رێنماییه‌كانى ئێمه بن بۆ سه‌رخستنى خوله‌كانى كوردستان به سه‌رجه‌م خوله‌كانه‌وه، ئه‌و نامیله‌كه‌ش له یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیاوی وه‌رگیراوه و یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقیش له‌سه‌رى ده‌ڕوات، ئێمه ده‌توانین رێكارى باش ئه‌نجام بده‌ین بۆ ناوبژیوانان و یاریزانان و راهێنه‌ران و یاریده‌ده‌ران و وه‌رزشكاران و سه‌رپه‌رشتیاران و یاریزانانى یه‌ده‌گ، ئێمه سه‌یری یارییه‌كانى خولى عێراقی ده‌كه‌ین كه 25ى مانگ به‌رێوه‌ده‌چێت بزانین ئه‌وان هانده‌ران رێگه پێ ده‌ده‌ن كه دوو یانه‌ى گه‌وره‌ى كوردستان به‌شدارن، تاكو ئێستا رێكاره‌كانمان ته‌واوه و په‌نا به‌خوا خوله‌كانى كوردستان به‌رێ,ه ده‌چێت به پێى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان هه‌موو كاره‌كانى رێنمایی له نێو یاریگا ئاماده‌یه ده‌یه‌نه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار وه‌كو وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و ته‌ندروستى و پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌ببه‌ین، ئێمه گه‌شبینین و چاوه‌ڕوانى حكومه‌تین هه‌وڵى خۆمان داوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت بن و رێكاره ته‌ندروستیه‌كان جێ به‌جێ بكرێت، پلانى تۆكمه‌مان هه‌یه .
بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێریش له‌م باره‌شه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" چاوه‌ڕوانى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ولێرین له‌سه‌ر رێنماییه‌كانى ئه‌وان ده‌ڕۆین و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان پشكنینى په‌تاى كۆڕۆنایان بۆ كراوه ته‌نیا یه‌ك یاریده‌ده‌رمان ده‌رچووه كه نه‌خۆشه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان پارێزراو بووینه و له مه‌شقه‌كانیان به‌رده‌وامن ئه‌وه‌ى پێویست بێت له یاریگا بۆ جێ به‌جێ كردنى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى له ناو یاریگا و هانده‌ران و یاریزانانمان جێ به‌جێ ده‌كه‌ین بۆ هه‌ردوو خولى نایابى عێراق و كوردستان و خوله‌كانى تریش، ده‌مانه‌وێ سه‌رجه‌م یاریزانان و هانده‌رانمان سه‌لامه‌ت بن به جێ به‌جێ كردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
محه‌مه‌د حه‌مه خان سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشى بروسك له باره‌ى هاتنى شه‌پۆڵى دووه‌مى كۆرۆنا بۆ گوڵان گوتى" پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نى به‌رپرسانى وه‌رزشیی له یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى جێ به‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خولێكى سه‌ركه‌وتوو پارێزراوی یاریزانان ئه‌نجام بده‌ن، ئێستا كه په‌تایه‌كه له ناو خه‌ڵك به شێوه‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام له سه‌رجه‌م ووڵاتانى جیهان خوله وه‌رزشییه‌كان به پێى رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستیه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌ى بینومانه یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش به‌رێوه‌ده‌چێت، بۆیه یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان دڵنیام رێكارى باش ئه‌نجام ده‌دات پێویسته یانه‌كان و یاریزانانیش به شێوه‌یه‌كى تۆكمه په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خولێكى سه‌ركه‌وتوو یاریزانانیش پارێزراوبن له هه‌موو ئه‌گه‌رێكی ئه‌م په‌تایه.
سه‌ركارعه‌لی خان وه‌رزشكارى دێرینى كوردستان و جێگری پێشووى یه‌كێتى تۆپى پێێ كوردستان له‌باره‌ى ئه‌م ئه‌گه‌ره‌كانى هاتنى شه‌پۆڵى دووه‌مى ئه‌م نه‌خۆشیه بۆ یاریگاكان و كوردستان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌گه‌ر شه‌پۆڵى دووه‌مى كۆڕۆنا هاته كوردستان هه‌ر چه‌نده هاتووشه، ئێستا بارودۆخى كوردستان باش نییه، بۆ خولى كوردستان سه‌ره‌تا پشت ببه‌ستن به رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێویسته یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان به دوور بگرێ كه‌مترین به‌ركه‌وته هابێ ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ش خراپ بوو ده‌توانێ خولى كوردستان بێ هانده‌ران به‌رێوه‌ببات،به‌ڵام به‌شى زۆرى یاریگاكان ناتوانین كۆنترۆڵ بكه‌ین له‌سه‌ر هانده‌ران ، به‌ڵام له هه‌ر شارێك ده‌توانین پشت به یاریگایه‌ك ببه‌ستن و هانده‌ران كۆنترۆڵ بكرێ، بۆ قه‌زا و ناحیه‌كانیش ئه‌وانیش ده‌توانین شێوازی تازه به‌كاربێنن، ژیانى یه‌ك هانده‌ر و وه‌رزشكار گرنگتره، یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه‌وا به‌ركه‌وته كه‌م بێت.
عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ ئه‌ویش له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" بێگومان هاتنى ئه‌و شه‌پۆڵه كاریگه‌رى خۆى ده‌بێت له‌سه‌ر یاریگاكانمان كه هه‌میشه به‌و هانده‌رانه‌وه جوانن كه دێنه ناو یاریگا و به‌به‌رده‌وامى هانى تیپه‌كانیان ده‌ده‌ن، پاڕساڵ بینینمان یارییه‌كانى فوتساڵى كچان چ هانده‌رێكى زۆرى هه‌بوو، ئێستا له سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان هانده‌ر و هه‌وادارى زۆر بووه و یارییه‌كه‌ش په‌ڕه‌ى ستاندوه یانه‌كانیش گرنگى به تیپى كچان ده‌ده‌ن، نه‌هاتنه‌وه‌ى كاریگه‌رى ده‌بێت، هیوادارم وه‌كو ولاتانى ئه‌وروپا بڕیارێك بدرێت هانده‌ران ئاماده‌بن به پێى رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان رێژه‌یه‌كى كه‌م هانده‌ران بێته ناویاریگاكان و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چێژێكى تایبه‌ت بده‌ن به یاریگاكان، رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانیش جێ به‌جێ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بن.
