دۆرتمۆند سانشۆ نافرۆشێت
یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانى ره‌تى كرده‌وه كه‌وا سانشۆ له به‌رامبه‌ر بڕى 100ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ى مان یونایتدى ئینگلیزی، گایدون سانشۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانیه‌كه، تۆرى سكاى سپۆرتس ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه له زارى سیباستیان كیهلی به‌رێوه‌به‌رى به‌شى كارگێڕى یاریزانان له یانه‌كه كه‌وا دۆرتمۆند هیچ یاریزانێك ناداته یانه ئینگلیزییه‌كان، هه‌ر چه‌نده یانه‌كان ئاماده بووینه بڕى 73ملیۆن جونیه‌ى ئه‌سترلینى بداته یانه‌ى دۆرتمۆند، دۆرتمۆندیش سه‌ره‌تا داواى بڕى زیاتر له 108ملیۆن جونییه‌ى ده‌كرد، هه‌ر چه‌نده دۆرتمۆند ئه‌و ئه‌ستێره‌ى له ته‌مه‌نى 17ساڵى به بڕى 11ملیۆن یۆرى له مان سیتى كڕى، به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى تیپه‌كه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه سانشۆ یاریزانى سه‌ره‌كى یانه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ماركۆ رویس هێلى هێرشبه‌ریان به‌هێز كردوه ئه‌مساڵ چه‌ندین ئه‌سێستى بۆ یاریزانه ئه‌ڵمانیه‌كه دروست كردوه، دۆرتمۆند ره‌تى كرده‌وه كه‌وا ئه‌و یاریزانه به مان یونایتد بدات له‌م هاوینه و دواى ئه‌وه‌ش یانه‌ى مان یونایتد گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى هۆله‌ندى دونى ڤان بیك له ئه‌یاكس ئه‌نجامدا له به‌رامبه‌ر 44ملیۆن یۆرۆ.
كارزان كانه‌بی
