ریال مه‌درید و مان سیتى شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى كوندی ده‌كه‌ن
هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى و مان سیتى ئینگلیزی له رێگاى هه‌ریه‌ك له راهێنه‌رانى یانه‌كه‌یان زێدانى راهێنه‌ر و گواردیۆلا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى یاریزانى یانه‌ى ئیشبیلیه گولیس كوندی ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى له ریزی یانه ئه‌نده‌لوسیه‌كه بۆ یانه‌ى مێرنگی یان مانسیتى، به ههوالێكى پێگه‌ى (ESPN) كوندی له رێگایه بچێته ریزى یانه‌ى مێرنگى و بۆ ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 21ساڵیه بڕى 27ملیۆن و نیو یۆرۆ دانراوه ، به‌پ ێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كه‌ش زێدان سوره له سهرگواستنهوهى ئه‌و یاریزانه‌ى هێلی به‌رگری، ئه‌ویش به‌هۆى گه‌وره‌بوونى ته‌مه‌نى یاریزانى هێلى به‌رگری، هه‌رچه‌نده به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا نه‌یتوانیوه گرێبه‌ستى گه‌وره ئه‌نجام بدات، به‌ڵام یانه‌ى ئیشبیلیه ده‌رگاى بۆ لیڤه‌رپوولیش كردۆته‌وه بۆ كڕینى ئه‌م یاریزانه، به‌ڵام مه‌درید ئاماده‌یه بڕى 35ملیۆن یۆرۆش بدات بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه، یانه‌ى مان سیتیش له‌سه‌ر داواى گواردیۆلا ئاماده‌یه بڕى 46ملیۆن جونییهى ئهستهرلینى بداته ئه‌و یاریزانه بۆ هاتنى بۆ خولى ئینگلیزی.
كارزان كانه‌بی
