یۆڤێنتۆس پلانی گواستنه‌وه‌ى تۆماس بارتى داناوه
یانه‌ى یۆڤێنتۆسى ئیتالی پلانى ئه‌وه‌ى داناوه بۆ وه‌رزى داهاتووى خولى سیریا ئه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌تله‌تنیكۆمه‌دریدی ئیسپانى ئالوگۆڕ به هه‌ریه‌ك له یاریزانان تۆماس بارتى و برناردیسكى و دۆگلاس كۆستاى بۆ یانه مه‌دریدیه‌كه داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م دوو یاریزانه یه‌كێك بداته یانه ئیسپانیه‌كه، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه ده‌ستبه‌ردارى تۆماس بارتى ببێت كه ئێستادا یانه‌ى ئه‌رسناڵ ئه‌و یاریزانه‌ى كردۆته ئامانج هه‌ر چه‌نده یانه ئیسپانیه‌كه ڕه‌نگه وا به ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م یاریزانه نه‌بێت، چونكه له‌لایه‌ن سیمۆنى راهێنه‌رى ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید گرنگى زۆرى پێ ده‌درێت و له پلانه‌كانى ئه‌و راهێنه‌ریه، ئیداره‌ى یانه ئیسپانیه‌كه داواى بڕى 50ملیۆن یۆرۆى كردوه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونى، یۆڤێنتۆسیش ئاماده‌یه ئه‌و یاریزانه و برێك پاره بدات بۆ گواستنه‌وه‌ى تۆماس.
كارزان كانه‌بی
