پشتگیری بۆ ئه‌م یارییه زۆر كه‌مه
پشتگیری بۆ ئه‌م یارییه زۆر كه‌مه
تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى كه له شارى هه‌ولێر گرنگى به یارییه‌كانى كچان ده‌دات، یانه‌كه‌ش به ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى تۆپى ده‌ستى له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌تواناى له یانه‌كه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا به‌م كچه یاریزانانه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكات له خولى تۆپى ده‌ستى نایابى كوردستان و عێراق ، یادى محه‌مه‌د یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه و له‌دایكبووى ساڵى 1990ى شارى هه‌ولێره و پێشووتریش بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ئاڵا و قه‌ڵاى توركمانى یارى كردوه‌ئێستاش یاریزانى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراقه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*هاتنت بۆ نێودونیاى وه‌رزش پێشوه‌خته بوو، یاخود هه‌ر به رێكه‌وت رووت له‌م جیهانه كرد؟
- من له قوتابخانه له قۆناغى سه‌ره‌تایی رووم كرده دونیاى وه‌رزش ئه‌وه‌ش حه‌زی خۆم بوو.
*بۆچى له ناو هه‌موو یارییه وه‌رزشیه سه‌ڕنجت بۆ یارى تۆپى ده‌ستى بوو؟
-له قوتابخانه له قۆناغى ناوه‌ندى ده‌ستم كرد به یارى تۆپى ده‌ست ئه‌ویش كه حه‌زێكى تایبه‌تم هه‌بوو بۆ ئه‌م یارییه، كه توانیشم سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى تێدا به‌ده‌ست بهێنم.
* تۆپى ده‌ست له هه‌ولێر له چ ئاستێكه ؟
-له ئێستادا كه ده‌بینین پشتگیری بۆ ئه‌م یارییه زۆر كه‌مه، پاڵه‌وانێتى به‌رێوه ناچێت یان زۆر دره‌نگ دره‌نگ ئه‌نجام ده‌درێت سالێ یه‌ك جار یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش به ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌یه ته‌واو ده‌بێت ئه‌ویش زۆر خراپه بۆ یاریزانان هه‌موو تووشى پێكان ده‌بن ئه‌وه‌ش گرفته بۆ هه‌موو یانه‌كانیش.
* له ئاستى كوردستان ئه‌م یارییه چ قۆناغیكى بڕیوه؟
- له‌سه‌ر ئاستى كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه، كه یارى و پاڵه‌وانێتى پشتگوێ خراوه و یاریزان به حه‌سره‌تى یارییه و پاره‌شیان بۆ سه‌رف ناكرێت.
*بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى ده‌ستى له كوردستان پێشبكه‌وێت چى بكرێت باشه؟
-پێویسته پشتگیرییه‌كى باش بكرێت هه‌م له ماددى هه‌م به مه‌عنه‌وی، چونكه تا پاره سه‌رف نه‌كرێت هیچ شتێك پێش ناكه‌وێت له‌م وه‌رزشه.
*گرفتى ئێوه له یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر له چى ده‌بینى؟
-ده‌ستخۆشى له‌سه‌رۆكى یانه و ده‌سته‌ى كارگێڕى و راهێنه‌رانى یانه‌كه ده‌كه‌م كه زۆر ماندوون له‌گه‌ڵمان، به‌ڵام هه‌موو یاریزانێك پێویستى به‌وه هه‌یه پاره‌ى بۆ سه‌رف بكرێت، كه كێشه‌ى داراییت هه‌بوو ئه‌وانى تر هه‌مووى ده‌بێته كێشه بۆ یاریزانان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه وه‌رزشیش له كوردستان وه‌كو وولاتانى ئه‌وروپا به‌یه‌كێك له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كان دابنرێت.
* ئامانجت چیه له وه‌رزش كردنت؟
- ئامانجى من ئه‌وه‌یه كه به پشتیوانى خواى گه‌وره ئاستى گۆڵپارێزیم هه‌ر به‌ره‌وو باشترین بچێت، بتوانم په‌ره به ئاست و تواناى خۆم بده‌م بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خزمه‌ت به‌م وه‌رزشه بكه‌م له ژیانى وه‌رزشیمدا.
* به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامى له‌م یارییه؟
- به گۆڵپارێزى دانیماركی (tess waster)
* كاتت چۆن بۆ وه‌رزش داناوه؟
-مرۆڤ كه پاڵپشتى كرا له‌لایه‌ن ماڵه‌وه به تایبه‌تى دایك و باوك و خانه‌واده‌كه‌ى، كاتیش ئه‌بێت بۆ وه‌رزش كردن، نه‌ك پێوسته به‌ڵكو سونه‌ته هه‌وڵم داوه به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆ كاتى خۆم دابنێم.
* چیت ماوه له كۆتایدا؟
-ده‌ستخۆشى له هه‌موو وه‌رزش دۆستان ده‌كه‌م، زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ى له شاره‌كانى كوردستان ده‌یكات بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ره‌وتى وه‌رزش له كوردستان.
