دڵسۆزی یاریزانه‌كان چه‌مچه‌ماڵی گه‌یانده خولى نایابی كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به دوو ساڵ هه‌ردوو خولى پله دوو و پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان بڕى خۆى گه‌یانده خولى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان، یانه‌كه‌ش به راهێنه‌رایه‌تى هه‌رێم بورهانى لاو پلانى هه‌یه بتوانن ئه‌نجامى گه‌وره تر به‌ده‌ست بهێنن، هانده‌ره زۆره‌كه‌ى یانه‌كه‌ى هۆكار بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته، له باره‌ى سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه بۆ خولى نایابى كوردستان هه‌رێم كه‌لاری راهێنه‌رى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاستى تیپه‌كه‌مان له سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌وه زۆر باشبوو، ئێمه له سه‌ره‌تاى كاركردنم له‌گه‌ڵ یانه‌كه ته‌نها هۆكارى سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌م ئیداره خۆبه‌خشه و دڵسۆزه و یاریزانان كه به روحییهتێكى پڕ له خۆشه‌ویستى و برایهتییهكى تۆكمه‌ى نێوان خۆیان و گڕو تینى ئه‌و هانده‌ره پڕ جۆش و خرۆشانهى كه له سه‌رجه‌م یارییه‌كاندا هۆكارێكى گرنگى سه‌ركه‌وتنه‌كان بوون و له كۆتاییدا به‌شێكى كه‌مى به‌ر من ده‌كه‌وێ، ته‌نها هه‌وڵى من له‌گه‌ڵ یانه و یاریزانان ئه‌وه بووه هه‌میشه ویستوومه له خێزانێك و له برایه‌ك زیاتر بین بۆ یه‌كترى و هه‌موومان به دلێكى لێبورده و هاوكاری یه‌كترى بكه‌ین و خزمه‌ت به یانه‌كه بكه‌ین، گوتیشى" گه‌وره‌ترین كێشه‌ى داراییمان هه‌بووه به ئێستاشه‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا بۆ ئیداره‌ى یانه‌كه كه نه‌بۆته هۆكارى سارد بوونه‌وه و هیچ كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان و تیپه‌كه دروست نه‌كردووه تا ئێستا، هیچ یاریزانێك هیچ بڕه پاره‌یه‌كى لاى یانه نییه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و ستافه چالاكهى كه یانه‌كه به‌رێوه ده‌بن و به‌ده‌ر له‌وه‌ش هیچ گرفتێكمان نه‌بووه، ئێستاش زووه بۆ پلان دانان بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، چونكه خوله‌كه ماوه‌یه‌كى زۆرى ماوه .
فۆتۆ:هێنه‌ر یعقوب
كارزان كانه‌بی
