ئازادحه‌مزه به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى له‌شجوانى جیهان ده‌كات
له ئێستادا له شاره‌كانى كوردستان گرنگییه‌كى یه‌كجار زۆر به یاری له‌شجوانى ده‌درێت، به‌شێك له یاریزانانى كوردستانیش به‌هۆی خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌م یارییه به‌جۆرێك شه‌یداى ئه‌م یارییه بووینه كه ئاماده‌ن هه‌موو كارێك بكه‌ن له‌سه‌ر گیرفانى خۆیان بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانى كوردستانیش ئازاده حه‌مزه‌یه و ناوبراودانیشتووى قه‌زاى خه‌باتى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر و پاڵه‌وانى پاڵه‌وانى كوردستان بووه له ماوه‌ى رابردوو، له‌باره‌ى به‌شدارى كردنیشی له پاڵه‌وانیه‌تى جیهانى ئازاد حه‌مزه بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" له ئێستادا ماوه‌ى دوو مانگه له مه‌شق و راهێنانێكى چڕم بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانیه‌تى له‌شجوانى جیهان بڕیاره له مانگى داهاتوو له وو‌ڵاتى دانیمارك له كیشوه‌رى ئه‌وروپا به‌رێوه‌بچێت، منیش وه‌كو تاكه یاریزانى كورد به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له كێشى 100كگم ئه‌نجامێكى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێم،گوتیشى" بڕیاره له‌ر ۆژى 3ى مانگى داهاتوو له‌ووڵاتى دانیمارك به ئاڵاى پیرۆزى كوردستان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه به‌شداربم، هه‌موو ئه‌رك و مه‌سروفاتى ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه له‌سه‌ر ئه‌ستۆى خۆمه و هیچ كه‌سێك هاوكارى نه‌كردوومه به ناوى كوردستانیش به‌شدارى بكه‌م تاكو ئێستاش زیاتر له 7500دۆلارم سه‌رف كردووه تاكو پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش ته‌واو ده‌كه‌م بڕى 12000هه‌زار دۆلارم پێویسته، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیشم له فیزه و پێداویستى تر كۆتایی هاتووه، له ئێستاشدا ته‌نیا چاوه‌ڕوانى ئه‌و رۆژه مه‌زنه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم وه‌كوكوڕ كوردێك ئاڵاى پیرۆزى كوردستان له سه‌ر ئاستى جیهان به‌رز بكه‌مه‌وه .
كارزان كانه‌بی
