ئەمرۆ بەلجیکا و هۆڵەندا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەرووی یەك دەبنەوە

ئەمرۆ بەلجیکا و هۆڵەندا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەرووی یەك دەبنەوە
بریارە ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەرووی یەك ببنەوە.

كاتی یارییەكەش كاتژمێر 21:45 خولەكی شەو بە كاتی هەولێر كە یارییەكە لە بەلجیكا بەرێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی بەلجیکا لە دوایاریدا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە هەڵبژاردەی سویسرای بردەوە و دووەم سەرکەوتنی خۆی لە پاڵەوانیه‌تییەکەدا بەدەستهێنا، هەرچی هەڵبژاردەی هۆڵەنداشە لە سەرکەوتنێکی مێژووییدا 3-0 لە ئەڵمانیایان بردەوە و هیواکانی بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی زیندووکردەوە.

بەلجیکا لە دوای دۆڕانەکەی لە مۆندیال بەرامبەر بە فەرەنسا، چوار سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێناوە.

بەپێی قسەکانی رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری بەلجیکا بێت، کە پێش یارییەکە کردی، پێدەچێ شەیتانە سوورەکان بە پێکهاتەی یەدەگ یاریی بکەن، چونکە دەڵێت: پێویستە هێزی خۆمان بە 23 یاریزان دەربخەین.

هەرچی رۆناڵد کۆیمانی راهێنەری هۆڵەنداشە، نایەوێ مۆڕاڵی تیپەکەی دابەزێت و دەڵێت: پێویستە هەموو یارییەک ببەینەوە.

Top