یانه‌ى سۆران داواى هاوكاری ده‌كات
هه‌ر چه‌نده بۆ وه‌رزی نوێ خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى سۆران ستافى راهێنه‌رانى بۆ یانه‌كه‌ى ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنن، چه‌ندین ساڵه تیپى تۆپى پێى یانه‌كه ساڵانه به‌شدارى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌كات به كۆمه‌لێك یاریزانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان به‌ڵام ده‌رئه‌نجام ته‌نیا مانه‌وه‌یان له خوله‌كه بۆ مسۆگه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مساڵیش تاكو ئێستا یانه‌كه خۆى یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه بۆ به‌شدارى كردن له وه‌رزى نوێ به هۆى كۆمه‌لێك گرفته‌وه له‌م باره‌شه‌وه فه‌رمان ئیسماعیل به‌رپرسی راگه‌یاندن و دارایى یانه‌ى سۆران بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی" تاكو ئێستا خۆمان یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه بۆ به‌شدارى كردن له خولى پله یه‌كى كوردستان ، چونكه پێویستیمان به هاوكارییه‌كى باش هه‌یه بۆ یانه‌كه، ئه‌گه‌ر هاوكاریش نه‌كرێن ڕه‌نگه بكشێنه‌وه له خوله‌كه، وه خاوه‌نى هیچ داهات و سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایى نین وه‌ك زۆربه‌ى یانه‌كان ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت به‌ڵام بڕێك داهاتیان هه‌ر هه‌یه، گوتیشى " تاكه یانه‌یه له كوردستان بێ یاریگا بێت ئه‌ویش یانه‌ى سۆرانه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می ئیداره‌ى شارى سۆران ئه‌گه‌رنا ئێمه وه‌كو یانه به‌رده‌وام داوامان له گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له قایمقام بكره تاوه‌كو خودى وه‌رزاره‌تى رۆشنبیری و پارێزگار وئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و بۆ چه‌ندین جار، راسته‌قه‌یرانه حكومه‌ت ئه‌مرۆ به‌رنامه‌ى دروست كردنى یاریگاى نییه، به‌ڵام ئێمه داوامان كردووه یاریگاى ناو بازاری سۆران كه هی زه‌مانى (اداره محلیه) له‌و رۆژه‌ى درووست كراوه یاریگاى سۆران بووه به‌رده‌وام وه‌رزشوانان یارییان تێدا كردووه ئێستا به‌بێ پرسی یانه و وه‌رزشوانان كردوویانه موڵكى شاره‌وانى كه ئێمه به‌رده‌وام و به‌رده‌وامیش ده‌بین ده‌بێ موڵكیه‌تى بۆ یانه‌ى سۆران بگه‌رێته‌وه وه‌كو هه‌موو یانه‌كانى تر‌ى كوردستان تاوه‌كو بتوانین له رێگاى وه‌ربه‌رهێنانه‌وه به چاودێری حكومه‌ت و به رێنمایی ده‌سته‌ى وه‌ربه‌رهێنانه‌وه پرۆژه‌یه‌كى وه‌رزشی و یاریگایه‌كى هاوچه‌رخ بۆ سۆران درووست بكه‌ین كه چه‌ندین وه‌ربه‌رهێن ئاماده‌ییان ده‌ربریوه گوتیشى" برێكى زۆر پاره قه‌رزارین تاوه‌كو ئێستا ناتوانین هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان دابنێن چونكه هیچ داهاتمان له‌به‌ر ده‌ست نییه بودجه له حكومه‌ت براوه چۆن قه‌رز بده‌ینه‌وه، بۆیه تاكو ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌كى داراییمان بۆ یانه‌كه نه‌دۆزیته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى دارایى تیپه‌كه‌مان.
كارزان كانه‌بی
