ئینتەرمیلان سێ خاڵی گرنگی بە دەستهێنا
گرڵی یەكەمی ئینتەر لە لایەن ماورۆ ئیكاردی ئەرژەنتینیەوە لەخولەكی 14 تۆماری كرد، وە گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە بەكۆتا هات، لە گێمی دووەم ئەلبەرتاۆ بالۆسكی گۆڵی بەرامبەری بۆ سپال لەخولەكی 72 تۆمار كردەوە، بەڵام شەش خولەك دوای ئەم گۆڵە ماورۆ ئیكاردی گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی تۆمار كردوو سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا، ئەمەش بردنەوەی پێنجەم بوو بۆ ئەنتەرمیلان لەم وەرزە و بردنەوەی چوارەمی لەسەریەك بوو تۆماریكرد، لەگەڵ دوو دۆران و بەرامبەرێك، ئەمەش دۆرانی پێجەم بوو بۆ سپال، لە پێشتریشدا سێ بردنەوەی بەدەستهێنا بوو.
بەم بردنەوەیەش ئەنتەرمیلان بووە خاوەنی 16 خاڵ سەركەوت بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی و سپالیش بە نۆ خاڵ پلەی 14می گرتوە.
