پێویسته ئه‌كادیمیاى زیاتر بۆ فێربوونى یارى باله بكرێته‌وه
پێویسته ئه‌كادیمیاى زیاتر بۆ فێربوونى یارى باله بكرێته‌وه
ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه خاوه‌نى چه‌ندین كچه یاریزانى به‌توانایه له یارى تۆپى باله یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ش كه خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزه له یارى تۆپى باله له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، سیڤه‌ر ره‌شیدیاریزانى یانه‌ى ته‌قته‌ق یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ى ، ناوبراو خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى ئه‌نجامى گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى باله‌ى كوردستان و عێراقیش ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1996ى ناحیه‌ى ته‌قته‌قه وه‌رزشیه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى تۆپى باله چۆن ده‌بینى ؟
- به له به‌ر چاو گرتنى بارودۆخى ئێستای كوردستان ناوچه‌كه‌مان تاڕاده‌یه‌ك به‌ره‌ووپێشوونێكى دیارى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له ئاستى پێویست نییه .
*ئه‌ى له‌سه‌ر ئاستى عێراق كه تۆ له هه‌ردوو خوله‌كه به‌شدارى؟
-له سه‌ر ئاستى هه‌رێم باشتره له چاو ئاستى عێراق.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى باله‌ى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
- پێویسته ئه‌كادیمیاى زیاتر بۆ فێربوونى یارى باله بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ بوونى ڕاهێنه‌رى به‌تواناو شاره‌زا.
*بۆچى یانه‌كه‌تان گرنگى زۆر به یارى باله‌ى كچان ده‌دات له چاو یارییه‌كانى تر؟
- سه‌باره‌ت به یانه‌ى ته‌ق ته‌ق كه له كچاندا له ریزى یانه پله نایابه‌كانى كوردستاندایه له یارییه جۆراوجۆره‌كانى تریش دا به‌شداره، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌كرانه‌وه‌ى پاڵه‌وانه‌تیه‌كان ده‌ركه‌وتنیان كه‌متره ، وه خۆشبه‌ختانه كوڕانى یانه‌ى ته‌قته‌قیش له خۆئاماده‌كردنى ته‌واون بۆ گه‌یشتن به خولى نایاب.
*گرفته‌كانى كچان له‌به‌رده‌م به‌رده‌وام بوونیان له وه‌رزش؟
- نه‌بوونى پاڵپشتى و نه‌بوونى شوێن و جێگاى تایبه‌ت به وه‌رزش و خراپى بارى دارایی.
*ئاستى یارى باله‌ى كچان به‌ره‌وو پێشچوونى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه له ماوه‌ى ڕابردوو؟
- هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه كه‌مى یاریزانه‌كانمانن وه‌نه‌بوونى گرێبه‌ستى یاریزان له‌گه‌ڵ یانه و نه‌بوونى پاره، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌رده‌وامین له مه‌شقی خۆمان .
*هیواو و ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-هیواو ئاواتم ئه‌وه‌یه یانه‌كه‌م یارى باله‌ى كچان زیاتر به‌ره‌وو پێش ببات و كچه یاریزانى تازه بێنێته پێشه‌وه زۆر حه‌ز ده‌كه‌م له داهاتوو له‌م باشه‌ى وه‌رزش خزمه‌ت بكه‌م.
* هیچ گرێبه‌ستێكت پێشكه‌ش كراوه؟
-ته‌نیا له یانه‌ى كۆیه داواكراوم له هه‌ردوو یارى باله و تۆپى ده‌ست به‌ڵام من نه‌چووم له‌به‌ر یانه‌كه‌ى خۆم.
*بۆچى یارى باله‌ت خۆشده‌وێ؟
-یارى باله یه‌كێكه له‌و یارییانه‌ى له جیهاندا گرنگى زۆرى پێ ده‌درێت له كوردستان له پێشه‌نگى یارییه‌كاندایه و یاریزانى لێهانوو و به‌تواناى تێدا هه‌ڵكه‌وتوه وهانده‌رێكى زۆرى هه‌یه بۆ هه‌وڵى پێشكه‌وتنى ته‌واوه‌تى ده‌درێت و ئه‌و یارییه‌م خۆشده‌وێ.
*داواكارى و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى چییه؟
-به‌هیواى ئه‌وه‌م زیاتر خزمه‌تى وه‌رزش بكه‌ن و خولى به‌رده‌وام بكرێته‌وه پاڵپشتى سه‌رجه‌م یانه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش به‌رده‌وام بن.
*ئامانجتان چییه له وه‌رزش كردن؟
-به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم به‌رده‌وام بم له وه‌رزش كردن و به‌شدارى كردن له خوله‌كان.
*خانه‌واده‌كه‌ت چۆن هاوكاریت ده‌كه‌ن؟
-هاوكارێكى باشى منن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام له خزمه‌تى وه‌رزشكارانن له شاره‌كانى كوردستان.
