له 30ى ئه‌يلول وه‌رزشكارانى كوردستان ده‌نگ به لیستى 183ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌ن
وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ئاماده‌كاری باشیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژارده‌كانى 30ى ئه‌یلولی ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاو بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ده‌ست بهێنین، وه‌كو چینێكى گرنگى نێوكۆمهڵگهش، وه‌رزشكارانى شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان به‌لێنى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره و ئه‌نجامدانى كه‌رنه‌ڤالى سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه بۆ لیستى 183ى پارتى.
راپۆرتى:كارزان كانه‌بی
دانا جومعه یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ش جوانى بۆگوڵان گوتى"به شانازییه‌وه ده‌نگ به لیستى 18ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ده‌م، به‌هیواى ئه‌وه‌شم وه‌رزشكارانى كوردستانیش له 30ى ئه‌یلول كه‌رنه‌ڤالى سه‌ركه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن.
فه‌رمان ئیسماعیل ئه‌میندارى دارایى یانه‌ى وه‌رزشیی سۆران بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" وه‌كو وه‌رزشكارێكى ده‌ڤه‌رى سۆران له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگ به پارتى ده‌ده‌م، چونكه پارتى حزبی نه‌ته‌وه پارێزه و داكۆكی كاره له مافى ره‌واى كورد ده‌ستپێشخه‌ره له خزمه‌تكردنى ئاوه‌دانى له شاره‌كانى كوردستان، هه‌موو هه‌ولێكیش ده‌ده‌ین بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته كه خزمه‌تى زۆرى هاونیشتیمانیانى شاره‌كانى كوردستان كردووه.
رازاو كه‌ریم سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆگۆڤارى گوڵان گوتى" ده‌نگدان به لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌نگدانه به خوێنى شه‌هیدان ده‌نگدانه به پاڕاستنى كوردستان و سه‌روه‌رییه‌كانى، بۆیه وه‌كو وه‌رزشكارێكى شارى هه‌ولێر به شانازییه‌وه له رۆژى 30ى ئه‌یلول ده‌نگ به لیستى پارتى وسه‌رۆك بارزانى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌رچى هه‌یه ئه‌م لیسته تێكۆشه‌ره سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێ، له رابردوو و له ئێستاش هه‌ر ئه‌و لیسته‌یه كه خزمه‌تى زۆرى كردووه له گشت روویه‌ك.
دڵزار حمه شه‌ریف سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیى شه‌تره‌نجى خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" پارتى بوون شانازییه ده‌نگیش به‌م لیسته ده‌ده‌م كه بینادنهری بیری سه‌ربه‌خۆی و سیاسی و ئابوری كوردستانه، ئه‌و لیسته‌ى شه‌رفی سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى ریفراندۆمی له ئه‌ستۆیه، جگه له‌وه‌ش پارتى پاڵپشتى وه‌رزشكارانه، هه‌موو ههولێكیمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته تێكۆشه‌ره.
هێمن محه‌ممه‌د ناوبژیوانى پله یه‌كى كوردستان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى"له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 30ى ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به دڵنیاییه‌وه ده‌نگم بۆ لیستى 183ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و لیستى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى و لیستى خوێنى شه‌هیدان ولیستى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و لیستى ئهمبرازشكێنهكان و لیستى داستانى پردێ و سحێلا و زمار و هه‌موو ئه‌و داستانهى كه به‌سه‌رپه‌رشتى جه‌نابی سه‌رۆك تۆماركراون ، ده‌نگم بۆ ئه‌و لیسته‌یه بۆیه شانازییه‌كى گه‌وره‌یه كه هه‌موو هه‌ولێك بده‌ین بۆ سه‌رخستنى ئه‌و لیسته.
میران خه‌سرۆ یاریزانى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له باشترین دۆخدایه بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كوردستان و گهڵهكهى ، دوا له وه‌رزشكارانى كوردستان ده‌كه‌م ده‌نگ به لیستى 183ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بده‌ن، چونكه تاكه لیسته كه بۆ كوردستان تێده‌كۆشێ و خزمه‌تى به هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌كات، ئه‌و لیسته‌ى خاوه‌ن ئیراده و شه‌هیده.
جه‌رجیس ره‌شید یاریزانى شیناولێدان و به‌هێزترین خاوه‌نى ریكۆردى گینسى جیهانى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" لیستى پارتى تاكه لیسته به بۆچوونى من كه خزمه‌تى زۆر به هه‌موو چینه‌كانى كۆمه‌ڵگه ده‌كات، جگه له‌وه‌ش بۆ ئاوه‌دانى زیاترى كوردستان من وه‌كو وه‌رزشكارێك ده‌نگ به‌و لیسته ده‌ده‌م و هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م بۆ سه‌رخستنى لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، چونكه تاكه لیستى شه‌هیدانه كه به‌رده‌وام پێشمه‌رگه‌كانى به‌رگریان له كوردستان و خاكه‌كه‌ى كردووه.
ئارام ساڵح یاریزانى زۆرانبازى جیهانى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تاكه لیسته لاى من كه گرنگه و پێشكه‌وتنى كوردستان و پاڕاستنى كورد و كوردستانى له ئه‌ستۆدایه، هیواداریشم هه‌موو وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌نگ به‌م لیسته بده‌ن كه كه‌رامه‌تى مرۆڤه‌كان ده‌پارێزى له چه‌نگى دووژمن هه‌مووكات خۆیان كردۆته قه‌لغان بۆ پاڕاستنى هه‌رێمى كوردستان.
گوڵستان ته‌حسین یاریزانى تیپى تۆپى پێى كچانى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" وه‌كو كچه پێشمه‌رگه‌یه و وه‌رزشكارێك ده‌نگ ده‌ده‌م به لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چونكه داهاتووى كوردستان له چاوى ئه‌وانه ده‌بینم، به‌هیواى ئه‌وه‌شم وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستانیش ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن بۆ به‌دی هێنانى خه‌ونه‌كانى كورد و به‌دیهێنانى خه‌ونى سه‌ربه‌خۆیش.
