نه‌بوونى رێگاى تایبه‌ت به پاسكیلسوارى گه‌وره‌ترین كێشه‌مانه
نه‌بوونى رێگاى تایبه‌ت به پاسكیلسوارى گه‌وره‌ترین كێشه‌مانه
پارێزگاى سلێمانى هه‌میشه باشترین كچ و كوڕه یاریزانانى به‌تواناى هه‌بووه له یارییه جۆراوجۆره‌كان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراقیش ئه‌نجامى به‌رچاویان هه‌بووه له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان،تیپى پاسكیلسوارى كچانى یانه‌ى نه‌ورۆزیش یه‌كێ: له باشترین تیپه‌كان سه‌ر ئاستى عێراقه، یه‌كێك له‌كچه یاریزانانى به‌تواناى شاره‌كه‌ش له‌نیا به‌ختیاره ئه‌و یاریزانى پاسكیلسوارییه جگه له یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ هیچ یانه‌یه‌كى تر یارى نه‌كردووه، ناوبراو له دایك بووى ساڵى 1999ى شارى سلێمانییه و خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ل یانه‌كه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى پاسكیلسوارى چۆن ده‌بینى؟
-یارى پاسكیلسوارى له‌ئێستادا له ئاستێكى زۆر به‌رزدا نییه، وه‌كو ده‌بینرێت ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونى پاڵپشتى پێویست بۆ یارییه‌كه.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌م تاچه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى یارى پاسكیل سواری به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-له راستیدا كاریگه‌رى هه‌یه وه‌كو ئێستا ئێمه‌ى سنورداركردووه كه ته‌نها ئه‌توانین پاڵه‌وانێتى كوردستان و عێراق به‌شدارى بكه‌ین، ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بكه‌ین به دڵنیایه‌وه ئاستمان به‌ره‌ووپێش ده‌چێت ئه‌نجامان باشتر ده‌بێ.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یارییه بۆ ئاستى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-پێویسته دایك و باوكان چۆن پاڵپشتى كوڕه‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌وها پاڵپشتى له كچه‌كانیان بكه‌ن و له‌م رووه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌موو رۆڵى دایك و باوك ببینێ، جگه له‌وه‌ش پشتگیرى به‌رده‌وامى یانه‌كانى و كردنه‌وه‌ى خولى به‌رده‌وام.
*گرفتى یارى پاسكیل سوارى له چى ده‌بینن؟
-نه‌بوونى رێگاى تایبه‌ت به پاسكیلسوارى گه‌وره‌ترین كێشه‌مانه، چونكه رێگاى راهێنانه‌كانمان زۆر مه‌ترسیدارن.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
- به‌دڵنیایه‌وه له بواره‌كه‌ى خۆم كه پاسكیلسوارییه به‌ره‌ووپێش بچم وهه‌وڵى زیاترى بۆ بده‌م بۆ ئه‌وه‌ى ببه‌مه باشترین.
*له چ وه‌رزشێك زیاتر خۆت به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانى ؟
- پاسكیلسوارى باشترین وه‌رزشه بۆمن.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-نه‌خێر ئێمه وه‌كو هه‌ر ووڵاتێكى تر یاریزان و راهێنه‌رى به‌توانا و سه‌ركه‌وتوومان هه‌یه وه‌كو ده‌بینرێن.
*چۆن بوو یانه‌ى نه‌ورۆزت هه‌ڵبژارد؟
-ئه‌م یانه‌یه منى پێگه‌یاندووه له سه‌ره‌تای وه‌رزشكاریمه‌وه، بۆیه سوپاسى راهێنه‌ره‌كه‌م كاپتن سیروان سامى و ده‌سته‌ى به‌رێوه‌بردنى یانه‌كه‌ش ده‌كه‌م .
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو وه‌رزشوانێك؟
-به‌دڵنیایه‌وه خه‌ونى من به‌شدارى كردنه له پاڵه‌وانیه‌تیه جیهانیه‌كان و به‌ده‌ستهێنانى مه‌دالیاى زێر .
*داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
-داواكارم زیاتر پشتگیریمان بكه‌ن هه‌م له لایه‌نى دارایى و هه‌م له لایه‌نى مه‌عنه‌وى بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر تواناى خۆمان به گه‌ڕ بخه‌ین بۆ وه‌رزشه‌كه‌مان.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت رۆژێك هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ تۆش یه‌كێك بیت له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه؟
-خه‌ونى من بینیى دامه‌زراندنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانه و خۆشم یه‌كێك بم له یاریزانانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ وه‌رزشى پاسكیل سوارى؟
-به‌رده‌وام ده‌بم تاوه‌كو ده‌گه‌م به خه‌ونه‌كانم ئاستى به‌رزتر پێشكه‌ش بكه‌م.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى یاریزانان له شاره‌كانى كوردستان.
