كوردێكى شارى هه‌ولێر بووه یه‌كه‌مى جیهان
یونس جه‌مال یاریزانى یانه‌ى شه‌قلاوه و هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان له وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیان به ناوى كوردستان به شدارى له پاڵه‌وانێتى كیك بۆكسێنگی جیهانى توانى ئه‌نجامێكى گه‌وره بۆ كوردستان و كورد به‌ده‌ست بهێنێ و وه‌كو یاریزانێكى كوردیش توانى بۆ یه‌كمجار ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ست بهێنێ له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ئه‌نجامه‌ش یونس جه‌مال بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" بۆ یه‌كمجاره من وه‌كو كوڕه كوردێك به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده من له وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا نیشتجێم به‌ڵام له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانى تر به ناوى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان به‌شداریم كرد له پاڵه‌وانیه‌تى كیك بۆكسێنگى جیهانى توانیم له كێشى 75كگم له ستایلی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له نێو 25 وو‌ڵاتى به‌شدار بوو توانیم ئه‌و ئه‌نجامه گه‌وره‌یه به‌ده‌ست بهێنم و شانازیش ده‌كه‌م كه وه‌كو كوڕه كوردێك كه پێشووتر له یانه‌ى شه‌قلاوه یاریم كردووه ئه‌و ئه‌نجامه گه‌وره‌یه به‌ده‌ست بهێنم، هه‌وڵیش ده‌ده‌م باشترین ئه‌نجام له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو به‌ده‌ست بهێنم.
كارزان كانه‌بی
