هه‌ولێر گرێبه‌ستى به‌شێك له یاریزانانى نوێ ده‌كاته‌وه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر دواى سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ى بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێ جیاواز له ساڵانى تر هه‌ر له ئێستاوه ده‌ست به نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان و هێنانى یاریزانانى تازه بكات بۆ ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه مه‌شقى یانه‌كه به سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌ر عیماد عۆده ده‌ستى پێكردووه، هه‌ولێرییه‌كان نایانه‌وێ وه‌كو ساڵانى رابردوو به گرفته‌وه بچنه نێو خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراقی، دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى كارگێڕى له رێگاى سه‌رمایه‌دارێك گرێبه‌ستى تایگۆى به‌رازیلی نوێ كردوه و به‌شێك له یاریزانه كورده‌كانیش گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه تازه كرده‌وه له‌م باره‌شه‌وه بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشی هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه بۆ وه‌رزی نوێ خوله‌كه، ئێستا جگه له هێنانى چه‌ند یاریزانێكى عه‌ره‌ب گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ تایگۆی به‌رازیلی نوێ كردۆته‌وه كه سه‌رجه‌م مه‌سروفاتى ئه‌و یاریزانه كه‌وته سه‌ر شانى كاك پێشڕه‌و مه‌جید ئاغا به سوپاسه‌وه ئهوئهركهى خسته سه‌ر شانى خۆی تاكو ئه‌م وه‌رزه كۆتایی دێت، گوتیشى گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ هه‌ریه له یاریزانان(كۆسره‌ت بایز، بارزان شێرزاد،حه‌یده‌ر قاره‌مان، تالیب ره‌قیب،دیار یاخی، رێبازعهبدوللا،نه‌وزاد عه‌بدولحه‌مید) كردووه به‌نیازى ئه‌وه‌شین له رۆژانى داهاتوو گرێبه‌ستى زیاتریش نوێ بكه‌ینه‌وه، ئێمه به فه‌رمى له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانان رێكهوتووینه جگه له‌وه‌ش میران خه‌سرۆ یاریزانى پێشووى یانه‌كه له یانه‌ى شیمالی قه‌ته‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌كه و گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵى كردووه ده‌مانه‌وێ جیاوازبین و یاریزانى كوردى به‌توانا له ریزى یانه‌كه‌مان كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه له خولى نایابى عێراقی بتوانین شتێك به شتێك بكه‌ین، ماوه‌ى خولى عێراقیش زۆرى نه‌ماوه ده‌ست پێ بكات بۆیه ده‌مانه‌وێ خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه و به به‌هێ.ى بچینه نێو یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى نایابى عێراقی.
كارزان كانه‌بی
