لۆپتیگی گۆڵچی سەرەکی ریاڵ مەدریدی دیاری كرد
رۆژنامەکانی مارکا و ئاس دوپاتیانکردۆتەوە کە لۆپتیگی راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید لەدانانی گۆڵچی سەرەکی لەخولی ئیسپانیا یەکلایی بۆتەوە.
هەردوو رۆژنامەکە کۆکن لەسەر ئەوەى تیبۆ کۆرتوا لە خولی ئیسپانیا وەک گۆڵچی سەرەکی بەشداری پێدەکرێت و کایلۆر ناڤاسیش لە چامپیۆنز لیگ و جامی شای ئیسپانیا بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی دەکات.
رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەشداوە کە لۆپتیگی راهێنەری ریاڵ مەدرید بریاریداوە ماریانۆ دیاز وەک یاریزانێکی سەرەکی بەشداری پێبکات نەک بیکاتە یەدەگی بنزیمە.
مارکا و ئاس باس لەوە دەکەن دیاز لەگەڵ لیۆن ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوەو لە روی هێرشبەریەوە هاوکارییەکی باشی یانە فەرەنسییەکەى کردبو هەر بۆیە لۆپتیگیش دەیەوێت شانبەشانی بنزیمە و بەیل یاری پێبکات.
