سیمیۆنى رایگەیاندووە كە دەیەوێت لەم یانەیەدا كۆتای بە ئەزموونی راهێنەرایەتی خۆی بهێنێت

سیمیۆنى رایگەیاندووە كە دەیەوێت لەم یانەیەدا  كۆتای بە ئەزموونی راهێنەرایەتی خۆی بهێنێت
دێگۆ سیمیۆنى راهێنەرى ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت ئەركی راهێنەرایەتی یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى بگرێتە دەست و هەر لەو یانەیەش كۆتای بە ئەزموونی راهێنەرایەتی خۆی بهێنێت.

ناتالیا سیمیۆنى خوشکى دێگۆ سیمیۆنى ئەرجەنتینى ئاشکرایکردووە، کە براکەى دەیەوێت لە یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵیدا کۆتایى بە کارى راهێنان بهێنێت.

ناتالیا لە لێدوانێکدا، کە رۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: سیمیۆنى لە ئینتەر میلاندا کۆتایى بە راهێنان دەهێنێت و خۆشى ئەمەى وتووە.

دەشڵێت: پێموایە راهێنەرایەتى سیمیۆنى لە ئینتەردا تەنیا لەسەر کات وەستاوە، چونکە ئەو ئینتەر و شارى میلانۆى خۆشدەوێت و پێى خۆشە لەوێ ژیان بەسەرببات.

سیمیۆنى ٤٨ ساڵ، کە گرێبەستەکەى لە ٢٠٢٠دا لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایى دێت، لە ماوەى پێنج ساڵى رابردوودا جارێک خولى ئیسپانیا و دوو جار خولى ئەوروپا و جارێکیش جامى سوپەرى ئەوروپاى بۆ یانە مەدریدیەکە بەدەستهێناوە.
Top