بارسێلۆنا ئارەزوی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی لاوی بەرازیلە

بارسێلۆنا ئارەزوی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی لاوی بەرازیلە
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چاوی لە ئەستێرەیەکی لاوی بڕازیلیە و ئارەزووی گواستنەوەی دەكات بۆ ریزەکانی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرایکردووە، كە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لۆکاس پاکویتای یاریزانی لاوی بڕازیلی بباتە ریزەکانی، کە ئەو یاریزانە لاوە هاوشانی ئارتور بە داهاتووی تۆپی پێی بڕازیل دادەنرێن و لە هێڵی ناوەڕاست پێشبینی دەکرێت پاکویتا سەرکردایەتی سێلیساو بکات.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا پرسیاری نرخی یاریزانە 21 ساڵانەکەیان لە یانەی فلامینگۆی بڕازیلی کردووە، کە پاکویتا تاکو 2020 گرێبەستی لەگەڵ یانە بڕازیلییەکە هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 50 ملیۆن یۆرۆیە.



Top