ھەرێم بورھان روو لە بواری راھێنەری دەکات

ھەرێم بورھان روو لە بواری راھێنەری دەکات
ھەرێم بورھان روو لە بواری راھێنەری دەکات
دوای زیاتر لە حەڤەدە ساڵ خزمەت کردن لە بواری وەرزش و یاری کردن لە چەندین یانەی شارەکانی کوردستان ، ھەرێم بورھان یاریزانی یانەی نەورۆز و ھەڵبژاردەی کوردستان بڕیاری وازھێنانی یەکجاری داوە لە وەرزش کردن و ئێستاش دەیەوێت روو لە بواری راھێنەری بکات بۆ ئەوەی بتوانێ درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی بدات، لە بارەی وازھێنانیشی لە یاری کردن وەکو یاریزان ھەرێم بورھان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وازھێنانم لە یاری کردن ھیچ پەیوەندی بە تەمەن و ئاست و بە بڕیاری یانەکەشمەوە نەبووە، تەنھا بۆچوونی خۆم بووە ویستومە لەم ئاستەدا وازبھێنم پێش ئەوەی ببم بە ئەرک بە سەر ستافی راھێنەران و یانەکەمەوە،گوتیشی یانەی نەورۆز ھیوای ئەوە بوو کە ئەمساڵیش درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆم بدەم، بەڵام من نامەوێ پەشیمان ببمەوەلە بڕیاری وازھێنانەکەم، بۆ ئەوەی رێگە بۆ گەنجێکی تریش خۆشبکەم بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی خۆیان دەربخەن، گوتیشی " نامەوێ دووربکەومەوە لە وەرزش و یاریگاکان دەمەوێ ھەمیشە لە خزمەی وەرزشکاران بم، لە ئێستاشدا دەمەوێ بەشداری لە خولێکی راھێنان بکەم بۆ بڕوانامەی (C)لە شاری ھەڵەبجە ، دوای وەرگرتنی بڕواناکەم ئەو کاتە خۆشحاڵ دەبم لەگەڵ یانەکەم یان ھەر یانەیەکی تر بێ کە پێویستیان پێم بێ لە بوونی ھەر بۆشاییەک لە یانەکە و من بتوانم ببمە جێ متمانەی ئەو یانەیە و خزمەتیان بکەم، جێگای ئاماژە پێکردنە ھەرێم بورھان چەندین ئەنجامی دڵخۆشکەری لەگەڵ یانەکانی کە یاری بۆی کردووە بەدەستھێناوە.
کارزان کانەبی
Top