نەریمان خدر گرێبەستەکەی ھەڵوەشاندەوە
یانەکانی ناوەڕاست وباشوری عێراقی بەردەوام چاویان لەسەر ئەستێرەکانی یانەکانی کوردستانە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بکەن و سوود لە توانا و ئەزموونی یاریزانانی کوردی وەربگرن، یەکێک لەم یاریزانانەش نەریمان خدری گۆڵپارێزی پێشووی یانەی وەرزشی ھەولێرە ئەو لە چەند رۆژی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی سناعات کارەبایی مۆرکرد بۆ ئەوەی بۆ یەک وەرز یاری بۆ یانەکە بکات، بەڵام تەنیا دوای چەند رۆژێک گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە تازەکەی ھەڵوەشاندوە بۆ ئەوەی یانەیەکی تر ھەڵبژێرێ، لەم بارەشەوە نەریمان خدر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ماوەی رابردوو بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی سناعات کارەبایی مۆرکرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو یانەیە بکەم، بەڵام بەھۆی ئەوەی کە دووچاری پێکانێکی سووک بووم جگە لەوەش بە ھۆی چەند ھۆکارێکی پەیوەست بە خێزانی و ماڵ بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەمدا لەگەڵ یانەی سناعات کارەبایی بۆ ئەوەی جارێک ھەتا خۆم یەک لای دەکەمەوە ھیچ گرێبەستێک نەکەم، ناوبراو گوتیشی " تاکو ئێستا لەگەڵ ھیچ یانەیەک رێک نەکەوتوومە دەگەرێمەوە بۆ شاری ھەولێر جارێک دەمەوێت پشوو بدەم ئەوکات یانەیەکی تر ھەڵبژێرم، لەبارەی گەڕانەوەی بۆ خولی نایابی کوردستانیش گوتی" جارێک ھیچ بڕیارێکم نەداوە کە لە کام خول یاری دەکەم، بەڵام جارێک بیردەکەمەوە لە تەواوی ئەو گرێبەستانەی پێشکەشم دەکرێ کامەمم پێ باشتر بێ و لەگەڵ من بگونجێ ئەو یانەیە ھەڵدەبژێرم ، وە تاکو ئێستاش بەفەرمی لەگەڵ ھیچ یانەیەک رێکنەکەوتوومە.
کارزان کانەبی
