ھەولێر خۆی بۆ خولی نایاب ئامادە دەکات

ھەولێر خۆی بۆ خولی نایاب ئامادە دەکات
ھەولێر خۆی بۆ خولی نایاب ئامادە دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێر دوای ئەوەی لە یارییەکانی پاڵاوتن توانی پلێتی سەرکەوتن بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی بەدەست بھێنێت و بە یەکەمی ریزبەندی یانەکانی گروپەکەی خۆی گەیاندەوە خولە گەورەکەی عێراق، ئێستاش یانەکە سەرقالی خۆ رێکخستنەوەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی ئەنجامی باش بەدەستبھێنێ، لەم بارەشەوە بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دوای ئەوەی توانیمان جارێکی تر سەربکەوینەوە بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی، ئێستاش خەریکی ئامادەکاری و خۆرێکخستنین بۆ ئەوەی ئەم ساڵ بتوانین ئەنجامان دڵخۆشکەر بێت و بتوانین تیپێکی ئاسان نەبین، گوتیشی " بۆ دەستنیشان کردنی راھێنەر قسەمان لەگەڵَ عیمادعۆدە بۆ راھێنەری یەکەمی یانەکە و ئەحمەد جاسم بۆ راھێنەری گۆڵپارێز کردووە بۆ ئەوەی مەشقی یانەی ھەولێر لە ئەستۆ بگرن ئەوانیش بە خۆشحاڵیەوە داوایەکەی ئێمەیان قبول کردووە تاڕادەیەک گەیشتووینەتە رێکەوتن بۆ ئەوەی ئەوان بەفەرمی ئەرکی مەشقی یانەکە لە ئەستۆ بگرن، گوتیشی " تاکو ئێستا لەگەڵ ھیچ یاریزانێک و راھێنەرێکی بیانی قسەمان نەکردووە بۆ ئەوەی مەشقی یانەکە لە ئەستۆ بگرێ، چونکە لەم بارودۆخە ناتوانین کارەکانمان جێ بەجێ بکەین، چاوەرێ دەکەین تاکو کاتی گواستنەوەی زستانە ئەو کاتە بڕیار دەدەین کە چەند یاریزانی ترمان پێویستە ئێستا تەنیا ئەو چوار یاریزانە عەرەبەیە کە گرێبەستمان لەگەڵ کردوون، سەرجەم یاریزانە کوردەکانیش لە یانەکەمان دەمێنەوە بۆ یاری کردن لە ریزی یانەی وەرزشی ھەولێر ، لە بارەی ھاوکاری کردنی حکومەتیش بۆ یانەکە بێجان ئیبراھیم گوتیشی" داواکارین حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاریمان بکات چونکە تاکە یانەی کوردستانیش کە بەشدارین لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی، گوتیشی ئەگەر ھەر یاریزانێکی کورد کە بەتوانا بێت لە ھەر یانەیەکی کوردستان بێت دەتوانین بیگوازینەوە بۆ ریزی یانەکەمان و ھەر بەم تیپەش بەشداری خولی نایابی کوردستانیش دەکەین و دەمانەوێ ئاست و ئەنجامان ھەبێ، وەکو یانەی ھەولێریش ئەمساڵ کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە بتوانین تیپەکەمان لە دە تیپەکەی یەکەمی ریزبەندی یانەکان بێ، چونکە بەم شێوەیەی ئێستا ناتوانین ببینە یەکەمی خولەکە ، بەڵام ئەوەی لە توانامان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ یانەکەمان بۆ ئەوەی ئاستمان بەرز بێت.
کارزان کانەبی
Top