باله‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى دوو یاریزانى هه‌ولێرى برده ریزى یانه‌كه‌ى
تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه ساڵانه كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانا له تیپه‌كه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كێبركێ كردن له‌گه‌ڵ یانه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقی بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاى له ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه‌یان بكه‌ن، بۆ ئه‌م وه‌رزه كارگێڕى یانه‌كه به‌فه‌رمى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێرو ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه و كاپتنى یانه‌كه وه‌لید عه‌ره‌ب و محه‌ممه‌دسه‌لیم بۆ وه‌رزى نوێ له ریزى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى یارى ده‌كه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه وه‌لید عه‌ره‌ب بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" من و محه‌ممه‌دسه‌لیم یاریزانى یانه‌كه به‌فه‌رمى بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى مۆركردووه، هه‌رچه‌نده گرێبه‌ستى تریشمان هه‌بوو له یانه‌كانى تر‌ى عێراق به‌ڵام پێم باش بوو خزمه‌تى یانه‌یه‌كى كوردستانى بكه‌م كه له ژێر ناوى پێشمه‌رگه‌یه ، پێشمه‌رگه‌ش لاى ئێمه پیرۆزی خۆی هه‌یه،گوتیشى "یانه‌ى هه‌ولێر هه‌موو كات یانه‌ى خۆم بووه و خۆشم به خاوه‌نى زانیوه له زۆربه‌ى یاریزانه‌كان و كه‌سانى هه‌ولێر زیاتر خزمه‌تى یانه‌كه‌م كردووه، خۆشحاڵیشم كه خۆم به هه‌ولێرى داده‌نێم هه‌تا دهشمڕم سوپاسى هه‌ولێر ده‌كه‌م ئه‌وه‌ى پێشم كراوه خزمه‌تى هه‌ولێرم كردووه، به‌ڵام واقیعێك هه‌یه ده‌بی بیزانین پاڕساڵ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان هه‌موو شتێكمان كرد بۆ دروست كردنى تیپێكى باش ئهتوانامان بوو كردمان، بۆ ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ دكتۆر شوان سه‌رپه‌رشتیار تیپ قسه‌م كرد بۆ بارودۆخى یانه‌كه دواین جار كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ستافى تیپه‌كه كرد گوتى ئێمه ئه‌مساڵ وهكوتیپ به‌شدارده‌بین ئه‌و قسه‌ى یانه‌ى هه‌ولێره به تیپێكى ساده به‌شدارده‌بین ته‌نیا له خولى نایاب بمێنینه‌وه له قسه‌كانى وادیاربوو كه هیچ تموحێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند یاریزانێك بهێنین ئه‌وه‌ش بۆ یاریزانان زۆر ناخۆشه یه‌ك ساڵ مه‌شق به دوو هه‌فته دووربخرێته‌وه له خولێك، پێشم گوت ئه‌و قسه‌ى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌یه گوتى به‌لێ ئێمه‌ش سه‌رمان سورما كه ماوه‌ى دوو مانگه هیچ مووچه‌یه‌كمان وه‌رنه‌گرتووه له یانه‌كه به‌بێ مووچه‌ش له گه‌رمایه‌كى زۆر به تین مه‌شقه‌كانمان به‌رده‌وام بووه ، بۆیه منیش به باشم زانى كه یانه‌یه‌كى تر هه‌ڵبژێرم و تواناكانى خۆم پێشكه‌ش بكه‌م له هه‌ردوو خولى عێراق و یانه‌كانى عه‌ره‌بی یانه‌ى بۆپێشمه‌رگه ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی
