هه‌ردى سیامه‌ند یانه‌ى نه‌فتى هه‌ڵبژارد
له‌گه‌ڵ واده‌ى نزیك بوونه‌وه‌ى یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خوله‌كانى عێراقی یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق به‌رده‌وام له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى یاریزانانى یانه‌كانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بیانگوازنه‌وه ریزى یانه‌كانیان و بتوانن به‌م یاریزانانه ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنن، هه‌ردى سیامه‌ندى یاریزانى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر دواى دوو وه‌رزى سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى مینا ریزى یانه‌كه‌ى جێهێشت و چووه یانه‌یه‌كى ناوه‌ڕاستى عێراق، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌فتیش به‌رده‌وام له چاودێرى كردنى یاریزانه كورده‌كان، له دواى هه‌ریه‌ك له یاریزانان به‌یار ئه‌بوبه‌كر و فه‌رحان شوكر ئه‌مجاره هه‌ردی سیامهندیشى كرده ئامانج، له‌م باره‌شه‌وه هه‌ردی سیامه‌ند له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فیسبووك دهڵتهنگى خۆی پێشانداوه كه به‌هۆى كه‌م ته‌رخه‌مى هه‌ندێك له كارگێڕانى یانه‌ى مینا و پێنه‌دانى به‌شێك له شایسته داراییه‌كانى ریزى ئه‌و یانه‌یه‌ى جێهێشتووه، به‌ڵام خۆشه‌ویستى بۆ یانه‌كه دووپات كردۆته‌وه، هه‌ردى له نێوان كۆمه‌لێك یانه به‌تواناكانى شاره‌كانى به‌غداد وه‌كو جه‌وییه و ته‌له‌به و شورته و زه‌ورا و چه‌ندین یانه‌ى تر یانه‌ى نه‌فتى هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ى له وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی و جامى یانه‌كانى ئاسیا به درێسى یانه‌ى نه‌فت ده‌ربكه‌وێت و بتوانێ ئاستێكى به‌رز له‌م دوو خوله پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى شارى به‌غداد، گرێبه‌سته‌كه‌شى به‌بڕى 140ملیۆن دیناره بۆ ماوه یه‌ك وه‌رزه،جێگاى ئاماژه پێكردنه هه‌ردی سیامه‌ند یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى شارى هه‌ولێر بووه كه پێشووتر یارى بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى هه‌ولێر و زاخۆ و بروسك و پێرس كردووه و ئاستێكى به‌رزى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه پێشكه‌ش كردووه له یانه‌ى میناش رۆلێكى كاریگه‌رى بینیوه له وه‌رزى رابردوو كه هه‌مووكات جێگاى متمانه‌ى ده‌سته‌ى راهێنه‌ران و یاریزانان و كارگێڕى و هانده‌رانى یانه‌كه‌ى باشوورى عێراق بووه.
كارزان كانه‌بی
